مەحما خەلیل: چەندین پڕۆژە بۆ شنگال جێبەجێ دەکرێن
__2023_03_04_h14m52s48__ER.jpg)
شنگال -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، دوای هەوڵێکی زۆری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بڕیارە چەندین پڕۆژە بۆ شنگال جێبەجێ بکرێن، لەوانەش قەرەبووکردنەوەی خەڵکی شنگال و ھەلی کار بۆ ھاووڵاتییان.
مەحما خەلیل، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەردەوام لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ لە هەوڵدا بووینە وەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشی شنگال و ئاوەدانکردنەوەی شنگال، لەو چوارچێوەیەدا بڕیارە چەندین پڕۆژە بۆ دەڤەری شنگال جێبەجێ بکرێن و ڕەوشی شنگال ئاسایی بکرێتەوە.''
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: "چەکی قەرەبوو بەسەر چوار ھەزار زیانلێکەوتووی شنگالدا دابەش دەکرێت و پێنج ھەزار ھەلی کاریش بۆ ھاووڵاتیانی ناوچەکە دەڕەخسێندرێت لەگەڵ چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری.''
مەحما خەلیل ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "ھەموو هەوڵێک دەدەین بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال و گەڕانەوەی خەڵکی ئاوارە بۆ شوێنەکانیان، بەڵام ئاساییکردنەوەی ڕەوشی شنگال گرینگە بۆ گەڕانەوەی خەڵک ڕەوشی شنگال لەو ماوەیە پێشڤەچوونی زۆری بە خۆیەوە بینیوە و چەندین دەستکەوتمان ھەبووە بۆ خەڵکی دەڤەری شنگال.''
قائید میرۆ




