٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

هۆشیار زێباری: سه‌ركردایه‌تی كوردستان هه‌ر بڕیارێك بدات ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی

سەرچاوە: Hewler

وەزیری دەرەوەی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت هۆکاری هاتنەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان گفتوگۆ کردنە له‌گه‌ڵ سەرکردایەتی سیاسی کرد بۆئەوەی بگەنە بڕیارێک.

وەزیری دەرەوەی عێراق (هوشیار زێباری) له‌ په‌ڕاوێزی كۆڕبه‌ندی دیداری ساڵانه‌ له‌ سلێمانی، بەڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند:"هاتنەوەی نوێنەرانی کورد لەبەغدا بۆ هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردنە لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی کورد تاکو بگەنە بڕیارێک."

هوشیار زێباری گووتیشی:"کورد کێشەی نەوت و غاز و پێشمەرگەو مادەی سەدو چل و چەند کێشەیەکی دیکەی لەگەڵ حکومەتی بەغدا هەیە."

ڕاشیگەیاند:"سبەینێ کۆبونەوەیەکی دیکە لەنێوان هاوپەیمانی کوردستانی و سەرکردایەتی سیاسی کورد ساز دەکرێت."

هه‌روه‌ك گوتیشی "ئێمه‌ بانگكراوین بۆئه‌وه‌ی‌ موشاوه‌رات له‌گه‌ڵ‌ سه‌ركردایه‌تی‌ خۆمان بكه‌ین، نه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت، بۆئه‌وه‌ی‌ ئه‌وان چی‌ ئه‌مر بكه‌ن ئێمه‌ حازر بین".

 

هەواڵی پەیوەندیدار