٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ فه‌رمى بانگهێشتى ئیمارات ده‌كرێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.ifo- به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2023/2/26، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئیبراهیم سه‌عید الزاهرى، كونسولى گشتیى ئیمارات كرد.

له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئیمارات و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان كرده‌وه و‌ دۆخى سیاسى و ئابووریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر به‌غدایان تاوتوێ كرد. هه‌روه‌ها به‌ڕێز كونسولى گشتیى ئیمارات، بانگهێشتنامه‌یه‌كى فه‌رمیى به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان، سه‌رۆكى ئیماراتى گه‌یانده‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ سه‌ردانى وڵاته‌كه‌ى.

له‌ بانگهێشتنامه‌كه‌دا سه‌رۆك ئال نه‌هیان، وێڕاى سڵاو و ڕێز بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، ئاماژه‌ى به‌ خواست و گرنگیدانى وڵاته‌كه‌ى به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و هاریكاریى هاوبه‌شى نیوانیان له‌ بواره‌ جیاكاندا كردووه‌، هه‌روه‌ها بۆ گۆڕینه‌وه‌ى بیروڕا ده‌رباره‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانى نێوان هه‌ردوولا، چاوى له‌وه‌یه‌ له‌ ئیمارات پێشوازى له‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بكات.

لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ناردنى سڵاو و ڕێز بۆ سه‌رۆك ئال نه‌هیان، به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ بانگهێشتنامه‌كه‌ى بۆ سه‌ردانى ئیمارات قبووڵ كرد و باسى له‌ گرنگیى په‌یوه‌ندیى ئیماراتى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.

پرسى بودجه‌ و یاساى نه‌وت و گاز له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراقدا، دۆخى شه‌نگال و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار