نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاتوو نادیا موراد دۆخى ئێزدییان تاوتوێ ده‌كات

میونشن-KDP.info- هه‌ر له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشندا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 2023/2/17، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ خاتوو نادیا موراد، چالاكوانى ئێزدى و هه‌ڵگرى خه‌ڵاتى نۆبل بۆ ئاشتى، دوایین دۆخى ئێزدییه‌كان و ناوچه‌ى شه‌نگال و به‌رده‌وامیى پرۆسه‌ى ئازادكردنى ڕفێنراوانى ئێزدییان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا باسیان له دۆخى ئاواره ئێزدییه‌كان کرد و جه‌ختیان له گرنگیى كاركردن بۆ ئاساییكردنى دۆخى شه‌نگال و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه و هاتنه‌كایه‌ى زه‌مینه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شوێنه‌كانیان كرده‌وه، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر ئه‌و هاوكارى و یارمه‌تییانه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى پێشكه‌ش به ئێزدییان و ناوچه‌ى شه‌نگال به‌تایبه‌تى ده‌كات.




