نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى ئه‌مه‌ریكى كۆبووه‌وه

میونشن-KDP.info- له چوارچێوه‌ى به‌شداریكردنى له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشندا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 2023/2/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دوو دیدارى جیادا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك به‌ڕێز كریس ڤان هۆڵن سیناتۆرى ئه‌مه‌ریكى و شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز مایكڵ تورنه‌ر، سه‌رۆكى لیژنه‌ى هه‌واڵگرى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ریكا، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران و لایه‌نى ئه‌مه‌ریكى به‌رده‌وامیى پشتگیریى وڵاته‌كه‌یان بۆ هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و یارمه‌تیدانى عێراق دووپات كرده‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ى هه‌ڕه‌شه له عێراق و ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
شاندى ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها باسیان له پرۆسه‌ى چاكسازى و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه كرد و له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، پابه‌ندیى هه‌رێمى كوردستانى به به‌رده‌وامى و سه‌رخستنى پرۆسه‌كه و پێویستى و گرنگیى یارمه‌تیى ئه‌مه‌ریكاى دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌موو پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، خرانه به‌ر باس و بیروڕایان له‌باره‌یانه‌وه، گۆڕییه‌وه.




