یه‌كێتی قوتابیان و لاوان و ئافره‌تانی كوردستان به شێوه‌ی مه‌یدانی پاڵپشتی كه‌مپینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن

سلێمانی -KDP.info- له ناوه‌ندی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی ڕاپه‌رین و گه‌رمیان یه‌كیه‌تییه‌كانی لاوان و قوتابیان و ئافره‌تانی كوردستان به شێوه‌ی مه‌یدانی ئه‌ندامانی خۆیان چالاك كردووه بۆ پاڵپشتیی كه‌مپینی نیشتمانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان و توركیا و سووریا.
ناسك سه‌عید، ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی یه‌كیه‌تیی ئافره‌تانی كوردستان و یه‌كێك له سه‌رپه‌رشتیارانی كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: ''ئێمه وه‌ك ڕێكخراوه‌كانی یه‌كیه‌تیی قوتابییانی كوردستان، یه‌كیه‌تی ئافره‌تانی كوردستان و یه‌كیه‌تیی لاوانی كوردستان، پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو كه‌مپینێكمان ڕاگه‌یاند پێكه‌وه بۆ پاڵپشتی له بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه كه تایبه‌ت بوو به هه‌موو هه‌رێمی كوردستان، ئێمه وه‌ك سنووری سلێمانی و كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه پێكه‌وه بڕیارمان دا كه له 7 شوێن كه‌مپینه‌كه ده‌ست پێ بكه‌ین وه‌ك كه‌ركووك، چه‌مچه‌ماڵ، خانه‌قین، سلێمانی، ڕاپه‌رین، هه‌ڵه‌بجه و سنووری ده‌وروبه‌ری سلێمانی بۆ یارمه‌تی و پاڵپشتیی كه‌مپینه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان به سنووره‌كه‌ی ئێمه‌شه‌وه دانراوه، له هه‌ڵه‌بجه و ڕاپه‌رین ئه‌ندامانی كه‌مپینه‌كه‌مان ده‌مج بوون له‌گه‌ڵ كه‌مپینه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و له سلێمانییش خه‌ڵك یارمه‌تییه‌كی زۆریان ناردووه بۆ كه‌مپینه‌كه‌مان و ئه‌ندامانی كه‌مپینه‌كه كه‌لوپه‌له‌كان وه‌رده‌گرن و ده‌یده‌نه كه‌مپینی حكوومه‌تی هه‌رێم و ته‌سلیمی ده‌كه‌ن به‌فه‌رمی، به‌ڵام له چه‌مچه‌ماڵ و خانه‌قین و كه‌ركووك خۆمان كه‌مپینه‌كه ئیداره ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی له كه‌ركووك كه شارێكی گه‌وره‌یه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ناوه‌ندی هیچ كارێكی نه‌كردووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی، ئێمه له‌وێ هه‌رسێ ڕێكخراوه‌كه پێكه‌وه كه‌مپینمان ڕاگه‌یاندووه و خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تین بۆ لێقه‌وماوان، سبه‌ی له خانه‌قینیش كه‌مپینمان ده‌ست پێ ده‌كات، سه‌باره‌ت به كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تییه‌كانیش هه‌موو ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه دێن پێویسته تازه بن به‌تایبه‌تی جلوبه‌رگ و یارمه‌تییه‌كان پێك هاتوون له خۆراك و ڕاخه‌ر و ئامێره‌كانی گه‌رمكه‌ره‌وه و پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیان، تا ئێستا به شێوازێكی زۆر باش خه‌ڵكی سنووره‌كه پێشوازییان له كه‌مپینه‌كه كردووه و هه‌رچی به ده‌ستی ئێمه گه‌یشتووه به ئه‌مانه‌ته‌وه داومانه‌ته كه‌مپینی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.''
شایانی باسه له سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان حكوومه‌تی هه‌رێمی به‌م ئادرێسانه‌ی كه‌مپینی داناوه:
پارێزگای سلێمانی
لە پارێزگای سلێمانی شوێن و هەژماری بانکیی تایبەت دیاری کراوە، کە هەژماری بانکییەکە بریتییە لە (8095) بە دینار و (1886) بە دۆلار. هەروەها لە مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسوورەکەش شوێنی تایبەتی بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری دیاری کراوە.
پارێزگای هەڵەبجە
لە پارێزگای هەڵەبجەش شوێنی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکارییەکان دەکەوێتە بەرامبەر شارەوانیی هەڵەبجە و لە ناحیەی خوڕماڵیش، باڵەخانەی کتێبخانەی گشتیی خورماڵ بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکارییەکان دیاری کراوە.
ئیدارەی ڕاپەڕین
لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینیش سەرۆکایەتیی زانکۆی ڕاپەرین لە شاری ڕانیە و ناوەڕاستی شار لە فلکەی هاتوچۆ لە قەڵادزێ بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکارییەکان دیاری کراون.
سه‌لاح جه‌لال




