پارتی و یەكگرتوو ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكه‌یان بۆ میدیاكان ئاشكرا كرد

ھەولێر-KDP.info- بەیانی ئەمڕۆ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كه پێكهاتبوون له فازڵ میرانی، مه‌حموود محه‌ممه‌د، هۆشیار زێباری و جه‌عفه‌ر ئیمێنكی، سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی یان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو كۆبوونه‌وه..
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه، مه‌حموود محه‌ممه‌د، گوته‌بێژی پارتی و خه‌لیل ئیبراهیم، کارگێڕی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان سازكرد و سه‌ره‌تا خەلیل ئیبراهیم گوتی، گفتوگۆمان كرد لەسەر دواین گۆڕانكارییەكان و بابەتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنیان.
دواتر مەحموود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیه‌كه‌دا گوتی، گوێمان لە قسە و پێشنیازی یەكتری گرت، قسەكان و گفتوگۆكان تەنیا بۆ ئەوە نییە بڵێین قسەیە و دەكرێ، بەڵكو پێشنیاز و چارەسەریش باس كراوە.
وتەبێژی پارتی گوتیشی، رای ئەوان و رای ئێمەیش بۆ چارەسەر چییە و لە گفتوگۆ لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی چۆنە، باسی ئەو گۆڕانكارییەكانیش كرا كە چی بكرێت و چۆن بەرەنگاری ئەو شتانە بینەوە.
روونی كردەوە، تێبینی لەسەر چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی ئیداری هەیە، ئێمە نامانەوێت كێشەكان كۆ ببنەوە، بەڵكو دەمانەوێت چارەسەری كێشەكان بكرێ و روانگەی ئەو لایەنانەش بزانین كە چی‌یان هەیە و باسی چی دەكەن.
لەبارەی ناڕەزایەتیی یەكێتـی روونی كردەوە، پێشتر رامان گەیاندووە ئەگەر تێبینیمان هەیە با بەیەكەوە باسی بكەین نەك لە راگەیاندنەكان باس بكرێ.
ڕامان وریا




