کۆنووسێکی هاوبەش بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون ئامادە دهکرێت

ههولێر-KDP.info- وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ وەزیری داد و وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و سەرۆکی دەستەی گشتیی وەبەرهێنان و نوێنەری وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لە وەزارەتی داد کۆبوونەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیکراو و گیراوی سیاسی.
لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیاز کرا کۆنووسێکی هاوبەش لەلایەن وەزیرەکان و سەرۆکی دەستەی گشتیی وەبەرهێنانەوە ئامادە بکرێت بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون لە رێگەی دەستەی گشتیی وەبەرهێنانەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ چارەسەرکردنی گرفتی زەویی نیشتەجێبوون و بەپێی یاسا بەرکارەکانی وەزارەت شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدانی سەنگەر و جینۆسایدکراوان و زیندانیکراو و گیراوی سیاسیی کوردستانی شایستەن بۆ سوودمەندبوون لە وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون.
ڕامان وریا




