٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی دۆلەمەڕی: فەڕەنسا بە گرنگییەوە دەڕوانێتە ڕێککەوتنی ھەرێم و بەغدا

سەرچاوە: KDP.info

فەڕەنسا -KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا ھەڵوێستی پاریسی لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغداوە ئاشکرا کرد و دەڵێت، فەڕەنسا بڕیاری لە بەردەوامیی پشتیوانییەکانی بۆ ھەرێمی کوردستان داوە.

عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "حکوومەتی فەڕەنسا بە گرنگییەوە دەڕوانێتە ڕێککەوتنی نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێم و فیدڕاڵ، چونکە فەڕەنسا گرنگی بە ھەردوولا دەدات، فەڕەنسا دەیەوێت پەیوەندیی نێوان ھەرێم و بەغدا بەرەو ئاساییبوونەوە بچێت، لەبەر ئەوەی سەقامگیریی ناوچەکە پەیوەستە بە پەیوەندیی نێوان ھەردوولاوە.''

نوێنەرەکەی حکوومەتی ھەرێم لە فەڕەنسا دەڵێت: "وڵاتی فەڕەنسا ھەموو ھەوڵێک بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا دەدات، حکوومەتی پاریس خوازیارە ئەو ڕێککەوتنەی کراوە لە نێوان ھەردوولا لە ئایندەیەکی نزیکدا بچێتە واری جێبەجێکردنەوە، فەڕەنسا بەردەوام دەبێت لەسەر پشتیوانیکردنی ھەرێمی کوردستان.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار