٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە قەزای شێخان ژمارەیەک پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

شێخان -KDP.info- قایمقامی قەزای شێخان ئاشکرای کرد، بە گوژمەی نزیکەی شەش ملیار دینار ژمارەیەک پڕۆژە لە شێخان جێبەجێ دەکرێن کە 16 پڕۆژەی جۆراوجۆرن .

سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لە سنووری قەزای شێخان کۆمەڵێک پڕۆژەی جۆراوجۆر ڕەزامەندییان لەسەر دراوە و پارەشیان بۆ تەرخان کراوە بە گوژمەی نزیکەی شەش ملیار دینار، پڕۆژەکان جۆراوجۆرن و لە بواری خزمەتگوزاریدان و خزمەتێکی باشی ناوچەکە دەکەن.''

سەرداری شێخ یەحیا گوتیشی: ''پڕۆژەکان نزیکەی 16 پڕۆژە دەبن کە کۆمەڵێکیان کەوتوونەتە واری جێبەجێکردن و ژمارەیەکیشیان لە پارێزگای دهۆکن، کە ئەوانیش ڕادەگەیەندرێن و جێبەجێ دەکرێن.''

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار