٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى و عادل عه‌بدولمه‌هدى، دیدارێكیان ئه‌نجام دا

سەرچاوە: KDP.info

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2022/11/27 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق دیدارێكى ئه‌نجام دا.

له‌ دیداره‌كه‌دا بیروڕایان ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كان و دۆخى وڵات به‌گشتى گۆڕییه‌وه‌ و باسیان له‌ پێویستیى پشتگیریكردنى حكوومه‌تى عێراق و سه‌رخستنى كارنامه‌كه‌ى كرد به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى وڵات ده‌سته‌به‌ر بكات و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى خواست و چاوه‌ڕوانیى هاووڵاتیان بێت.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى ته‌بایى و هاریكاریى هاوبه‌شى نێوان هه‌موو هێز و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان كرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات و پاراستنى سه‌قامگیرى و سه‌روه‌ریى عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار