سبه‌ی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كرایه پشووی فه‌رمی

هه‌ولێر-KDP.info- سبه‌ی له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كرایه پشووی فه‌رمی.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، له پێناو سه‌لامه‌تی مامۆستایان و قوتابیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی هاتووچۆ، به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه، له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن كرایه پشووی فه‌رمی.
ده‌قی راگەیەندراوی پارێزگای هەولێر:
بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و کەمکردنەوەی جەنجاڵی هاتووچۆ، ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی پەروەردە ژمارە ( ٢٤٧) لە ٧ ی ٦ ی ٢٠٢٢، و هۆشدارییەکانی ( وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن : بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم)، بەڕێز پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا: لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر و پەیمانگەکانی پێنج ساڵی سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتیی هەولێر، رۆژی شەممە ٢٦ی ١١ی ٢٠٢٢ پشوو بێت بۆ دەوامی ئەو ناوەندانەی خوێندن.
به هیوای سه‌لامه‌تی هه‌موو لایەک.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
٢٥ ی ١١ ی ٢٠٢٢




