٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان گه‌یشته‌ دهۆك

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی بەشداری لە پرسەی ئەوانەی لە تەقینەوەكەی دهۆك گیانیان لە دەست دا، گه‌یشته‌ دهۆك.

درەنگانی شەوی 21ـی تشرینی دووەم، لە ئەنجامی تەقینەوەی سیستمێكی غازی لە یەكێك لە شوقەكانی شاری دهۆك كە چەندان قوتابیی بەشە ناوخۆی تێدا نیشتەجێ بوون، بەهۆیەوە ژمارەیەك قوتابی و پۆلیس گیانیان لە دەست دا.

ئەمڕۆ چوارشەممه‌ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، گه‌یشته‌ دهۆك و بەشداری لە پرسەی قوربانیانی رووداوی تەقینەوەكە ده‌كات.

هەفتەی رابردووش بەهەمانشێوە لە سلێمانی تەقینەوەیەكی تر رووی دا، بەو هۆیەوە 15 هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا و 12 هاووڵاتیی تریش بریندار بوون، ئەوكاتیش سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی پرسەی ئەو هاووڵاتییانەی كرد.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار