نێچیرڤان بارزانى و ئه‌لفه‌یاز كۆبوونه‌وه

له درێژه‌ى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/11/22 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فالح ئه‌لفه‌یاز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى، ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منیى وڵات و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و كرده‌وه‌كانى داعش، گفتوگۆیان كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستى و گرنگیى فراوانكردنى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى زیاترى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و به‌تایه‌بتى له ناوچه‌كانى مادده‌ى 140 و له‌ناوبردنى یه‌كجاره‌كییان كرده‌وه.
پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى ئه‌منى و سیاسى و سه‌روه‌ریى وڵات و پته‌وكردنى هاریكارى و به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌شى لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته، له‌گه‌ڵ بۆردومان و به‌ئامانجگرتنى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن وڵاتانى دراوسێوه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




