نێچیرڤان بارزانی: بیر و دڵم لای خێزان و که‌سوکاری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی سلێمانییه

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بارەی رووداوی تەقینەوەی غاز لە خانوویەکی گەڕەکی کازیوە لە سلێمانی رایگەیاند "بیر و دڵم لای خێزان و که‌سوکاری قوربانیانی ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئیمشه‌وی سلێمانییه."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بیر و دڵم لای خێزان و که‌سوکاری قوربانیانی ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئیمشه‌وی سلێمانییه. سه‌ره‌خۆشییان لێده‌که‌م، هاوخه‌میانم. خوای مه‌زن گیانی قوربانیان به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات، ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت. هیوای زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم."





