باره‌گای حیزبی دیموكراتی كوردستان له كۆیه بۆردوومانكرا

كۆیە-KDP.info- به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14 ی 11 ی 2022، ئێران به چوار مووشه‌ك بۆردومانی باره‌گای حیزبی دیموكراتی كوردستانی له كۆیه كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر قه‌ڵای دیموكرات و چەند شوێنێکی دەوروبەری قەڵاکە بووه.
به‌هۆی رووداوه‌كه‌شه‌وه قوتابخانه‌كانی سنووره‌كه داخران و قوتابیان ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كران و زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی بۆردومانه‌كه‌ش تا ئێستا رانه‌گه‌یاندراوه.




