٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ژمارەیەک ئەندام ڕاستەوخۆ بوونە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- لە دووەم ڕۆژی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیار درا ژمارەیەک ئەندام ڕاستەوخۆ ببنە ئەندام لە کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان.  

په‌یامنێری ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان پێی ڕاگه‌یاندین: کە لە کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بە پێشنیازی سەرۆک بارزانی و بە ڕەزامەندی تێکڕای ئەندامانی کۆنگرە، بڕیار درا ژمارەیەک ئەندام ڕاستەوخۆ ببن بە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی.

فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحموود محەمەد، ڕێبوار یەڵدا، کەمال کەرکووکی، زەعیم عەلی، عەبدولموهەیمەن بارزانی، فوئاد حوسێن، و عارف تەیفوور، ڕاستەوخۆ بوونە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار