پرسەنامەی سەرۆکی حکوومەت بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند مامۆستا باکووری

هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی مامۆستا باكووری په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو و هونه‌رمه‌ندانی كوردستان كرد.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه:
بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی کوردستان مامۆستا باکووری-م بیست، کە ڕۆڵێکی دیاری لە پەرەپێدانی ئاواز و مۆسیقای کوردی هەبووە و خزمەتێکی زۆری هونەری ڕەسەنی کوردی کردووە. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هونەرمەندانی کوردستان دەکەم. خوای دلۆڤان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان




