نێچیرڤان بارزانى: چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، كلیلى سه‌قامگیریى عێراقه

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/10/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ڕێوڕه‌سمى ده‌رچوونى خولى بیست و حه‌وتى زانكۆى دهۆكدا به‌شدار بوو و وتاریكى ده‌رباره‌ى خوێندن و په‌روه‌رده ئاراسته‌ى ده‌رچووان و ئاماده‌بووان كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایى و هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ ده‌رچووان، پێزانینى بۆ ڕه‌نجى دایك‌وباوك و خێزانى ده‌رچووان و مامۆستایانى زانكۆ ده‌ربڕى كه بۆ سه‌ركه‌وتن هاوكار و پشتیوانى ده‌رچووان بوون، هه‌روه‌ها داواى له ده‌رچووان كرد به دڵێكى گه‌رم و پڕ له ئومێد و به گه‌شبینییه‌وه هه‌نگاو بۆ قۆناغى تازه‌ى ژیان و به‌رپرسیارییه‌تى بنێن و ئه‌و شاره‌زایى و پسپۆڕییه‌ى به‌ده‌ستیان هێناوه، بخه‌نه خزمه‌تى وڵات.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رچه‌نده ژماره‌ى ده‌رچووان و پێویستیى بازاڕى كار هاوسه‌نگ نین و ڕه‌نگه هه‌مووان نه‌توانن زوو كار بدۆزنه‌وه، به‌ڵام نابێ ده‌رچووان بێهیوا ببن، به‌ڵكو ده‌بێ به‌رده‌وام تواناكانیان پێشبخه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه هه‌ندێكیان بتوانن خۆبه‌خشانه له ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى كار بكه‌ن تا باشتر خۆیان پێبگه‌یه‌نن و شانسى دۆزینه‌وه‌ى كاریان زیاتر بێت.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها داواى كرد ده‌رچووان ئه‌زموونى پێكه‌وه‌بوون و پێكه‌وه‌كاركردن و هاوبه‌شى و به‌شداریى پێكه‌وه‌یان له ساڵانى خوێندنى زانكۆ، بگوازنه‌وه ناو كۆمه‌ڵگه و شوێنى كار و ئه‌و ئه‌زموونه له ژیانى ڕۆژانه‌یاندا ڕه‌نگ بداته‌وه تا بتوانن كولتوورى لێبورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن قووڵتر و فراوانتر بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها به بیرى ده‌رچووانى هێنایه‌وه هه‌رگیز وا بیر نه‌كه‌نه‌وه كه به ته‌واوكردنى زانكۆ ئیتر پێویستى و هه‌وڵدانیان بۆ فێربوون كۆتایى دێت، چونكه فێربوون و فراوانكردنى ئاستى زانین و تێگه‌یشتن دنیانبینیى مرۆڤ، هه‌رگیز كۆتایى نایه‌ت و تاكو مرۆڤ زیاتر بزانێت، باشتر له‌وه تێده‌گات كه هێشتا زۆرى ماوه بزانێت. بۆیه پێویسته ده‌رچووان به‌رده‌وام ئاستى فێربوون و زانین و شاره‌زایییان به‌رزتر بكه‌نه‌وه و ببنه چرایه‌ك بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ى ده‌وروبه‌ریان.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه پێشكه‌وتنى خێراى زانست وته‌كنه‌لۆژیا واى كردووه ژیانیش زۆر خێرا پێشبكه‌وێت، ئه‌وه‌ش پێویست ده‌كات مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى سه‌رده‌م پێشكه‌وێت و خۆى نوێ بكاته‌وه. هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌وه وه‌ك تاكه‌كه‌س ئه‌ركى ئێوه‌یه و وه‌ك سیستمى په‌روه‌رده و خوێندن و فێركردنیش ئه‌ركى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه: ئه‌مه بۆ ئێمه پێویستییه‌كى ژیانییه و وه‌ك پێشتیرش گوتوومانه كلیلى سه‌ركه‌وتن، سیستمێكى باشى په‌روه‌رده‌یه. چونكه به ته‌نیا سیستمێكى باشى په‌روه‌رده ده‌توانێت ئێستا و داهاتوومان مسۆگه‌ر و گه‌شتر و باشتر بكات و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى پێشكه‌وتوو بنیات بنێت و گوتى: زانین و زانست و فێربوون، هێزێكى له‌بننه‌هاتووه، ئه‌و هێزه‌ى كه ئێستا و داهاتوومان ده‌پارێزێت.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه وێڕاى هه‌موو پێشكه‌وتنه‌كان هێشتا زۆر كار ماوه له كوردستان بكرێت و ده‌بێ له زۆر بارى جیادا بنیات بنێین، هه‌ر له بنیاتنانى مرۆڤ و مرۆڤسازییه‌وه تا ده‌گاته سوودوه‌رگرتن له هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كانى وڵات. بایه‌خدانى زیاتریشى به خوێندنى پیشه‌یى و كردنه‌وه‌ى ئاماده‌یى و په‌یمانگه و كۆلێژى پیشه‌یى به پێویست زانى.
بۆ دروستكردنى هاوسه‌نگیى نێوان بازاڕى كار و بواره‌كانى خوێندنیش، دووپاتى كرده‌وه كه ده‌بێ سێگۆشه‌ى (حكوومه‌ت ـ بازاڕ ـ زانكۆ) پێكه‌وه هاریكار و هه‌ماهه‌نگ بن. هه‌روه‌ها جه‌ختى له پێویستیى سوودوه‌رگرتن له ده‌وڵه‌مه‌ندیى سروشتى و مرۆیى و پته‌وكردنى ژێرخانى كشتو‌كاڵى، گه‌شتیارى و پیشه‌سازى و بایه‌خدان به كار و بزنسى ئۆنلاین كرده‌وه.
به‌ڕێزیان بۆ هه‌ر پێشكه‌وتنێك به‌رله هه‌موو شتێك پته‌وكردنى ژێرخانى په‌روه‌رده‌ى به پێویست زانى كه ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ى لێكۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنى زانستى و گۆڕانكارى و چاكسازى له سیستمى په‌روه‌رده‌ییدا ده‌كرێت، سیسته‌مێك كه مرۆڤى بیركه‌ره‌وه، بنیاتنه‌ر و داهێنه‌ر به‌رهه‌م بهێنێت و ده‌رچوون له زانكۆ ته‌نیا بڕوانامه‌یه‌ك نه‌بێت.
له كۆتاییدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى تیشك خستنه سه‌ر مێژووی دامه‌زراندنی زانكۆ و ده‌ستخۆشى و پێ‌زانین بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ى زانكۆى دهۆك له ماوه‌ى سى ساڵی د‌امه‌زرانیدا كردوویه‌تى، ده‌رباره‌ى دۆخى سیاسیى وڵاتیش، وێڕاى دووباره پیرۆزبایى له سه‌ركۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو، هیواى خواست به زووترین كات حكوومه‌تێكى وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داواى ڕه‌واى هاووڵاتیان بێته ئاراوه و هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته عێراقییه‌كان پێكه‌وه بۆ ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات كار بكه‌ن.
به‌ڕێزیان جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌بێ وانه و په‌ند له هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو وه‌ربگرن، حكوومه‌تى نوێى عێراقیش ده‌بێ دۆخى وڵات واقعیانه و وه‌ك خۆى ببینێت و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، به‌تایبه‌تى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كه ئه‌مه‌ى به كلیلى ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق له قه‌ڵه‌م دا.
ئه‌مه‌ش ده‌قى وتارى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى یه:
ئاماده‌بوویێت خۆشتڤى،
ده‌رچوویێت هێژا،
ئێڤارى باش،
هوین هه‌مى گه‌له‌ك بخێر هاتن بۆ ڤێ ڕێوڕه‌سمێ..
گه‌له‌ك خۆشحالم كو ڤێ ئێڤاریێ، ئه‌م پێكڤه دگه‌ل ده‌رچوویێت هێژا یێت خولا بیست و حه‌فتێ یا زانكۆیا دهۆكێ و مالبات و كه‌سوكارێت وان، به‌شدارییا خۆشى و شادییا هه‌وه دكه‌ین. ژ دل و ب گه‌رمى پیرۆزباهیێ ل ئێك ب ئێكى ده‌رچوویا و دایكوباب و كه‌سوكارێت وا دكه‌م. هیڤیا سه‌ركه‌فتنا به‌رده‌وام بۆ ده‌رچوویا د هه‌می وارێن ژیانێدا دخازم.
ده‌ستخۆشى و پێ‌زانین بۆ سه‌رۆك و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رێت زانكۆیا دهۆكێ كو دگه‌ل قوتابیا ماندى بووین. سپاس و ده‌ستخۆشى بۆ دایكوبابێت ده‌رچوویا. ئه‌و هاریكار بوون و زه‌حمه‌ت كێشا، دا ئه‌ڤرۆ ببینن كو كچ و كوڕێت وان، سه‌ركه‌فتى زانكۆ خه‌لاس كر و قۆناغه‌كا دى یا ژیانێ و به‌رپرسیاریێ ده‌ستپێدكه‌ن.
ده‌رچوویێت هێژا..
هوین ئه‌ڤرۆ ده‌ربازى قۆناغه‌كا دى یا ژیانێ دبن. ژ ئه‌ڤرۆ پێڤه دێ به‌رپرسیاریا كار و خزمه‌تا وه‌لاتى، گرنه سه‌ر ملێ خۆ. چ ئه‌وێت كو دێ ل كه‌رتێ گشتى، یان تایبه‌ت، یان دگه‌ل ڕێكخراوێت جڤاكا مه‌ده‌نى شۆل كه‌ن. ژبه‌ر هندێ ئێدى به‌رپرسیاریا هه‌وه، ژ ئه‌ڤرۆ وێڤه دێ مه‌زنتر بیت.
پشتى چه‌ندین سالێت خویندنێ و خۆماندیكرنێ، هوین دڤێت ئه‌ڤرۆ ب دله‌كێ گه‌رم و پڕ ئومێد، ب گه‌شبینى، گاڤا بۆ داهاتیێ ژیان و كارێ خۆ پاڤێژن. دڤێت ئه‌و زانست و شه‌هره‌زایى و پسپۆڕییا كو هه‌وه د سالێت خویندنێدا ل زانكۆیێ بده‌ستڤه ئیناى، ب شێوه‌یه‌كێ كارا و ب ڕێكوپێكى د خزمه‌تا ملله‌ت و ئاڤاكرن و به‌ره‌ڤپێشبرنا وه‌لاتێ خۆ بكار بینن.
ئه‌ڤه ڕاستییه‌كه كو هه‌ژمارا ده‌رچوویا و پێویستییا بازاڕێ كارى یا هه‌ڤسه‌نگ نییه و بۆ هه‌مى ده‌رچوویا یا بساناهى نابیت كاره‌كى ببینن. به‌لێ یا ژ هه‌ر تشته‌كێ گرینگتر ئه‌وه كو هوین بێ هیڤى نه‌بن. دڤێت هه‌ر هه‌وڵ بده‌ن بۆ خۆپێشئێخستنێ. به‌لكى هنده‌ك بشێن هه‌یامه‌كێ خۆبه‌خشانه كارى دگه‌ل ڕێكخراو و ده‌زگه‌هێن جڤاكا مه‌ده‌نى و كارێ مرۆڤایه‌تی بكه‌ن، ئه‌ڤه دێ خۆپێگه‌هاندن و ئه‌زموونا هه‌وه ده‌وله‌مه‌نتر و دێ شانسێ هه‌وه ژى زێده‌تر كه‌ت بۆ په‌یداكرنا كاری.
هوین كو ژ جهـ و ده‌ڤه‌رێت جدا یێت كوردستانێ ئه‌ڤرۆ هاتن و ل زانكۆیێ پێكڤه بوون، دڤێت گیانێ هه‌ڤالینى و ئه‌زموونا خۆ یا پێكڤه‌كاركرنێ و پێكڤه‌بوونێ، یا هه‌ڤبه‌شیێ و به‌شدارییا خۆ یا سالێت زانكۆیێ، دگه‌ل خۆ ببه‌نه ناڤ جڤاكێ. دگه‌ل خۆ ببه‌نه جهێ كارى و د ژیانا هه‌وه یا ڕۆژانه‌دا پێویسته ڕه‌نگڤه‌ده‌ت. دڤێت ئه‌ڤ ئه‌زموونا هه‌وه، كولتوورێ لێبورده‌یى و پێكڤه‌ژیانێ و هه‌ڤقه‌بوولكرنێ ل كوردستانێ كویرتر و فره‌هتر بكه‌ت بتایبه‌تی له پارێزگه‌ها خۆشته‌ڤییا دهۆكێ.
ده‌رچوویێت هێژا..
چ جارا نه‌بێژن و وه‌سا هزر نه‌كه‌ن كو هه‌وه قۆناغا زانكۆیێ بدویماهى ئینا و ئێدى پێویستى و هه‌ولدانا هه‌وه ژبۆ فێربوونێ بدیماهى تێت! نه‌خێر، چ جارا فێربوون و به‌رفره‌هكرنا ئاستێ زانین و تێگه‌هشتن و دنیابینیا مرۆڤى بدیماهى ناهێت! مرۆڤ هندى زۆرتر بزانیت، دێ باشتر تێگه‌هیت كو هێشتا گه‌له‌كێ ماى بزانیت. چ جارا دیماهیا فێربوون و زانینێ نینه! دڤێت هه‌ر ڕۆژ ئاستێ فێربوون و زانین و شاهره‌زاییا خۆ بلندتر بكه‌ن. دڤێت هوین ببنه ڕۆناهییه‌ك بۆ ده‌وروبه‌رێ خۆ، دا ڕۆناهیتر بكه‌ن.
پێشكه‌فتنا بله‌ز یا زانستى و ته‌كنه‌لۆژى، وه‌سا كریه كو ژیان ژى گه‌له‌ك بله‌ز پێشكه‌ڤیت. پێویسته ڕۆژانه دگه‌ل پێشكه‌فتنێت نوى یێت سه‌رده‌مى، مرۆڤ ژى دگه‌ل پێشكه‌فتنا، خۆ نویڤه‌كه‌ت. ئه‌گه‌ر نه، دێ ل پاش مینین و ناگه‌هینه كاروانێ ملله‌تێت پێشكه‌فتى یێت جیهانێ! گۆڕانكارى و خۆنویكرن و ڤێڕاگه‌هشتن ب كاروانێ پێشكه‌فتنێ، هه‌م وه‌كى تاكه‌كه‌سه‌ك ئه‌ركێ هه‌وه‌یه، هه‌م ژى وه‌ك سیستمێ په‌روه‌رده و خویندن و فێركردنێ، ئه‌ركێ لایه‌نێت په‌یوه‌نداره. بۆ گه‌ل و وه‌لاتێ مه هیچ تشته‌كێ دى، هندى زانین و فێربوون و سیسته‌مه‌كێ باش و پێشكه‌فتى یێ په‌روه‌رده‌یى، پێویست نیه!
ئه‌ڤه بۆ مه هه‌وجه‌دارییه‌كا ژیانییه. بۆ ملله‌تێ مه پێدڤییه‌كا گه‌له‌كا گرنگه بۆ ئه‌ڤرۆ و پاشه‌ڕۆژا وان. وه‌ك مه به‌رێ ژى گۆتییه: كلیلا سه‌ركه‌فتنێ، سیسته‌مه‌كێ باش یێ په‌روه‌ردێیه. لسه‌ر ڤى بنه‌ماى ژى، به‌رى نهۆ ل هه‌رێما كوردستانێ چه‌ندین هه‌ول هاتینه‌دان كو جهێ ده‌ستخۆشیێنه، ئه‌و هه‌ولێن هاتینه دان ل وه‌زاره‌تا په‌روه‌رده‌یا حكوومه‌تا هه‌رێمێ، وه‌زاره‌تا خویندنا بلند و جه‌نابێ سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌می حكوومه‌تا هه‌رێمێ، لێ بێگومان ئه‌ڤه پرۆسه‌یه‌كه دڤێت هه‌را به‌رده‌وام بیت و دگه‌ل نویترین پێشكه‌فتنێت جیهانێ بچیت.
ب تنێ سیسته‌مه‌كێ په‌روه‌رده‌یى یێ باش و پێشكه‌فتى، دێ شێت هاریكاریا مه بكه‌ت بۆ هه‌بوونا نها و پاشه‌ڕۆژه‌كا مسۆگه‌ر و گه‌شتر بۆ ملله‌تێ مه. ب تنێ سیسته‌مه‌كێ په‌روه‌رده‌یى یێ باش و پێشكه‌فتى، دێ شێت جڤاكه‌كا پێشكه‌فتى یا ڤه‌كرى ئاڤاكه‌ت. زانین و زانست و فێربوون، هێزه‌كا مه‌زنا ژبنه‌هاتیه. ئه‌و هێزا كو دێ نها و پاشه‌ڕۆژا مه پارێزیت.
ئاماده‌بوویێن ڕێزدار..
دگه‌ل هه‌مى پێشكه‌فتنا، ل هه‌رێما كوردستانێ هێشتا گه‌له‌ك كار مایه دڤێت بێنه كرن. دڤێت ئه‌م د گه‌له‌ك وارێت جدادا، به‌رده‌وام بین لسه‌ر كارێ خۆ. هه‌ر ژ ئاڤاكرنا مرۆڤان و مرۆڤسازیێ، هه‌تا دگه‌هیته مفادیتنا ژ هه‌مى ده‌رفه‌ت و ده‌وله‌مه‌ندیێت وه‌لاتێ مه.
گه‌له‌ك پێویسته ئاماده‌یى و په‌یمانگه‌هـ و كۆلێژێت زۆرتر و باشتر یێت پیشه‌یى و كارسازى و كارێ ده‌ستى و هۆستاكاریێ د وه‌ڵاتێ مه‌دا بێنه ڤه‌كرن. ژبه‌ر هندێ دڤێت ئه‌م د سیسته‌مێ په‌روه‌ردێدا، بها و گرنگییه‌كا تایبه‌ت بده‌ینه بازاڕێ كارى و باڵانس و هه‌ڤسه‌نگییه‌كێ دناڤبه‌را وارێ خویندنێ و بازاڕێ كارى و پێویستى و هه‌وجه‌داریێت وی‌دا چێكه‌ین. بۆ ڤێ چه‌ندێ دڤێت به‌رده‌وام سێكوچكا (حكوومه‌ت ـ بازاڕ ـ زانكۆ) ڤێكرا هاریكار و هه‌ماهه‌نگ و ته‌مامكارێت ئێكودو بن.
وه‌لاتێ مه خودانێ گه‌له‌ك ده‌وله‌مه‌ندیێت سروشتى و مرۆڤییه، دڤێت ئه‌م نڤشێ نهۆ و یێ داهاتى لدویڤ پێویستى و ده‌رفه‌تێت هه‌یى ئاماده بكه‌ین. ده‌رفه‌ت و شیان هه‌نه كو ژێرخانێ كشتوكالى و گه‌شتیارى و پیشه‌سازى ل هه‌رێما كوردستانێ بێته موكومكرن. دڤێت هوین گرنگیێ بده‌نه كار و بزنسێت ئۆنلاین. بۆ ڤێ چه‌ندێ و بۆ هه‌می پێشكه‌فتنه‌كا دى ژى، دڤێت ئه‌م به‌رى هه‌ر تشتى و ده‌سپێكێ، ژێرخانێ په‌روه‌رده‌یى موكوم بكه‌ین.
ده‌رچوونا زانكۆیێ، چێنابیت بتنێ باوه‌ڕنامه‌ك بیت! دڤێت زانكۆیێت مه، سیستمێ مه یێ په‌روه‌رده‌یى، مرۆڤێ هزركه‌ر، ئاڤاكار و داهێنه‌ر به‌رهه‌م بینن. ده‌رچوویێت زانكۆیێ، دڤێت ب زانین و فێربوون و پسپۆڕیا خۆ، ده‌رفه‌تا كارى بۆ خۆ و بۆ ده‌وروبه‌رێ خۆ ژى په‌یدا بكه‌ن.
قوتابی یێت خۆشتڤی و ئاماده‌بوویێت ڕێزدار..
جهێ دلخۆشییه‌كا مه‌زنه كو ئه‌م ئه‌ڤرۆ ل زانكۆیا دهۆكێ ئه‌نجامێ بڕیاره‌كا دروست یا به‌رى سیهـ سالا دبینین. سالا 1992ێ، ڕێزدار د. عیسمه‌ت محه‌مه‌د خالد و هژماره‌كا مامۆستایێت هێژایێت دهۆكێ، سه‌ره‌دانا جه‌نابێ سه‌رۆك بارزانى كرن و داخازا ڤه‌كرنا زانكۆیه‌كێ ل دهۆكێ كرن. جه‌نابێ وان ژى هه‌مى پشته‌ڤانى كر و زانكۆ هاته ئاڤاكرن.
سه‌رۆكێ زانكۆیێ و ئه‌و مامۆستایێن كو به‌رێ بنیاتێ ڤێ زانكۆیێ دانای، ئه‌ڤرۆ و دڤێ ڕۆژێدا جاره‌كا دی ده‌ستخۆشیێ و سپاسیا وان دكه‌م، د وان ڕۆژێن زه‌حمه‌تدا ب باوه‌رییه‌كا موكوم به‌رێ بنیاتێ ڤێ زانكۆیێ دانا كو ئه‌ڤرۆ ئه‌م هه‌می لڤێره به‌رهه‌مێ ڤێ زانكۆیێ دبینین كو به‌ری سیھ سالان هاتیه ئاڤاكرن ل دهۆكێ. ده‌ستێت هه‌وه هه‌میا خۆش بن و سه‌ركه‌فتی بن.
ئه‌م گه‌له‌ك دلخۆشین كو ئه‌ڤرۆ پشتى سیهـ سالا، زانكۆیا دهۆكێ د خولا خۆ‌یا بیست و حه‌فتێدا (4,468) ده‌رچوویا ل (19) كۆلێژ و (66) به‌شێت جدا، ده‌رتێخیت. ده‌ستخۆشیێ ل هه‌مى وان دلسۆزا دكه‌م یێت كو هه‌ر ژ ڕۆژا ئێكێ و هه‌تا ئه‌ڤرۆ، ب هه‌ول و ماندیبوون و زه‌حمه‌تا خۆ، ئه‌ڤ زانكۆیه گه‌هاندیه ڤێ قۆناغێ. پیرۆزباهیێ ل هه‌وه و ل هه‌مى خه‌لكێ به‌هدینا بگشتى دكه‌م.
سیهـ ساله كو زانكۆیا دهۆكێ خزمه‌تا ڤێ ده‌ڤه‌رێ بتایبه‌تى و هه‌رێما كوردستانێ بگشتى دكه‌ت. ژ ده‌ڤه‌رێت دى یێت عێراقێ و ژ وه‌لاتێت جیران ژى، گه‌له‌ك كه‌سا ده‌رفه‌تا هه‌ى و هه‌بووى كو لڤێره خویندنا خۆ بدیماهى ببینن. زانكۆیا دهۆكێ ب هزارا كادر و شاره‌زا دگه‌له‌ك واردا، یێت پێشكه‌شى جڤاكێ كرى كو ئه‌ڤرۆ یێ خزمه‌تێ دكه‌ن. لڤێرێ ژى ڕۆلێ بلند یێ مامۆستایێت زانكۆیێ جهێ ڕێز و پێزانینێ یه و ئه‌رك و به‌رپرسیاریا وان گه‌له‌ك مه‌زنه، جاره‌كا دی ده‌ستێ وان دگڤێشم و پیرۆزباییه‌كان گه‌رم ل وان هه‌میا دكه‌م و سپاسیا وان هه‌میا دكه‌م یێت كو ئه‌ڤرۆ لێره.
ئاماده‌بوویێت ڕێزدار..
به‌رى چه‌ند ڕۆژه‌كا ب هه‌لبژارتنا سه‌رۆكێ نوى یێ كۆمارا عێراقا فیدرال ڕێزدار د. عه‌بدولله‌تیف ڕه‌شید و ب ڕاسپارتنا ڕێزدار محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى بۆ پێكئینانا حكوومه‌تا نوى یا فیدرالى، پرۆسا سیاسى ل عێراقێ كه‌فته قۆناغه‌كا نوى. ئه‌م جاره‌كا پیرۆزباهیێ ل سه‌رۆك كۆمار و ل سه‌رۆك وه‌زیرێ ڕاسپارتى دكه‌ین، هیڤیا سه‌ركه‌فتنێ بۆ وا دخازین.
دڤێ ده‌لیڤێدا من دڤێت جاره‌كا ته‌ئكیدێ بكه‌م كو هێز و لایه‌نێت سیاسى یێت عێراقێ، دڤێت ده‌رس و په‌ندا ژ خه‌له‌تى یێت به‌ری نها وه‌رگرن! بۆ ئارامى و سه‌قامگیرییا سیاسى و ئه‌منى و ئابووریا عێراقێ، دڤێت هه‌مى هێز و پێكهاتێت عێراق هاریكار و هه‌ماهه‌نگیێ پێكڤه بكه‌ن و پێكڤه كار بكه‌ن. هیڤیدارین بزووترین ده‌م حكوومه‌تا نوى یا فیدراڵى یا عێراقێ پێك بێت و به‌رسڤا داخازێت ڕه‌وایێت خه‌لكێ عێراقێ بده‌ت.
تڤیا حكوومه‌تا نوى یا عێراقێ، واقعێ عێراقێ وه‌كى خۆ ببینیت و كێشه و ئاریشێت وه‌لاتى چاره‌سه‌ر بكه‌ت. بتایبه‌تى ژى دڤێت كێشه و ئاریشا دگه‌ل حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ بێنه چاره‌سه‌ركرن، چونكى ب باوه‌رییا مه كلیلا ئارامى و سه‌قامگیریا عێراقێ، چاره‌سه‌ركرنا كێشه و ئاریشایه دگه‌ل هه‌رێما كوردستانێ لسه‌ر بنگه‌ها ده‌ستوورێ فیدرالێ عێراقێ.
ئه‌م هیڤیدارین قۆناغا بێت، قۆناغا چاره‌سه‌ركرنا كێشه‌یێت عێراقێ بیت و ئارامى و سه‌قامگیرییا سیاسى بۆ وه‌ڵاتی ڤه‌گه‌ڕیت. بۆ ڤێ چه‌ندێ ژى هه‌رێما كوردستانێ وه‌كى هه‌رجاره‌كا دی، دێ هاریكار و پشته‌ڤان بیت و بۆ هه‌مى چاره‌سه‌ره‌كێ له‌سه‌ر بنه‌مایێ ده‌ستوورێ عێراقێ.
ل دویماهیێ، ئه‌م ئومێده‌وار و پشتڕاستین كو ب هه‌بوونا ڤا گه‌نجێت دلسۆز و وه‌فادار بۆ وه‌لاتێ خۆ، ب وێ زانست و زانینا بده‌ستڤه ئیناى، ب وێ خزمه‌تا كو دێ ژ ئه‌ڤرۆ پێڤه ده‌ستپێكه‌ن، كوردستانه‌كا پێشكه‌فتیتر، ئارام و ته‌ناتر و پاشه‌ڕۆژه‌كا گه‌شتر یا ل هیڤیا كوردستانییا. ئه‌و كوردستانا كو پاشه‌ڕۆژێ ئه‌ڤ گه‌نجه دێ بڕێڤه به‌ن، دێ باشتر و ئاڤه‌دانتر و بهێزتر كه‌ن ب ئانه‌هیا خودێ و ته‌مه‌ندرێژ و سه‌ركه‌فتی بن د ڤێ ڕێكێدا.
ئه‌ڤه ژى پاداشت و خه‌لاتا باب و باپیرێت هه‌وه‌یه، باب و باپێر‌یێت هه‌وه یێت تێكۆشه‌ر كو دوهى هه‌مى ژیانا خۆ د خه‌بات و پێشمه‌رگاتیێدا ده‌رباز كر، ب ماندیبوون و به‌رخودانا خۆ ئه‌ڤ ڕۆژه بۆ مه چێكر دا هوین ئازاد بن و ئه‌ڤرۆ بشێن بخوینن و خۆ پێ بگه‌هینن. ژ وه‌لاتێ خۆ حه‌ز بكه‌ن، ئاڤا بكه‌ن و وڵاتێ خۆ بپارێزن.
ده‌رچوونا هه‌وه و هاتنا قوتابى یێت نوى كو دێ ل ڤێ زانكۆیێ ده‌ستپێكه‌ن، پیرۆز دكه‌م.
هه‌ر هه‌بن، هه‌ر شاد بن و هه‌ر سه‌ركه‌فتى بن.
ده‌مه‌كێ خۆش بۆ هه‌وه هه‌میا و جاره‌كا دی ئه‌ڤ سه‌ركه‌فتنه ل وه هه‌میا پیرۆز بیت و كوردستان ژی ئاڤه‌دان بیت.
بخێر بێن سه‌ر چاڤا.




