٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

خەسرۆگۆران:پێشبینی ئەوە دەكەین لیستی برایەتى و پێكەوەژیان لە موسل زۆرترین كورسییەكانى ئەنجوومەنى پارێزگا بەدەست بهێنێ

سەرچاوە: KDP.info

دیمانە‮-‬ فریاد محەمەد‮:‬
خسرۆ گۆڕان بەرپرسی‮ ‬دەزگای‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەبارەی‮ ‬ئامادەكاری‮ ‬و بەشداری‮ ‬كردنی‮ ‬كورد بەیەك لیست لەهەڵبژاردنی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگاكانی‮ ‬عێراق دەدوێ و هێما بۆ ئەوەش دەكات پێكهێنانی‮ ‬لیستێكی‮ ‬یەكگرتوو بۆ بەشداری‮ ‬كردن لەهەڵبژاردنی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگاكانی‮ ‬عێراق لەناوچەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەبەرژەوەندی‮ ‬كورد دایە‮. ‬خەسرۆ گۆڕان هاوكات ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارتیشە پێشبینی‮ ‬ئەوەش دەكات لیستی‮ ‬برایەتی‮ ‬و پێكەوەژیان لەموسڵ ببێتە لیستی‮ ‬براوەی‮ ‬هەڵبژاردنەكە‮.‬
درككردن بەهەڵەكانی‮ ‬پێشوو
هەڵبژاردنی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬عێراق هەڵبژاردنێكی‮ ‬زۆر گرنگە بە تایبەتیش بۆ ئەو ناوچە كوردستانییەكانیانەی‮ ‬كە دەكەونە سنووری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەتایبەت لە پارێزگایانەی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬لێ ئەنجام دەدرێ لەپارێزگاكانی‮ ‬موسڵ و دیالە و سەلاحەدین،‮ ‬دوای‮ ‬دەست نیشانكردنی‮ ‬وادەی‮ ‬هەڵبژاردنەكە لەلایەن كۆمسیۆنی‮ ‬باڵای‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬هەڵبژاردنن راگەیاندرا پەیوەندییمان بە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان كرد بە ئۆپۆزسیۆنیشەوە بۆ ئەوەی‮ ‬هەڵەكانی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق دووبارە نەبێتەوە،‮ ‬چونكە لەهەڵبژاردنەكانی‮ ‬پێشوو لەو ناوچە گرنگانە كە پێویستە كوردایەتی‮ ‬بكرێ پێش حزبایەتی،‮ ‬هەبوونی‮ ‬زۆر لیستی‮ ‬كوردی‮ ‬وای‮ ‬كرد دەنگێكی‮ ‬زۆری‮ ‬كورد بەفیرۆ نەچێ،‮ ‬بۆ نموونە لیستەكانی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان و‮ ‬یەكگرتوو و كۆمەڵی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬لیستی‮ ‬سەربەخۆیان هەبوو و لەناو لیستی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬كوردستانیش كاندیدی‮ ‬زۆر هەبوو بووە هۆی‮ ‬دەنگێكی‮ ‬زۆری‮ ‬كورد بە فیرۆ بچێ و بووە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كورد چەند كورسییەك لەدەست بدات‮.‬
9 ‮ ‬پارتی‮ ‬سیاسیی‮ ‬لەناو لیستێكی‮ ‬یەكگرتوو
خەسرۆ گۆڕان هێمای‮ ‬بۆ ئەوەش كرد،‮ ‬ئەگەر هاتبوایە ئەو لایەنانە لەناو لیستی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بوان ەئەنجامەكەی‮ ‬بەم شێوەیە نە دەبوو كە بوو،‮ ‬رەنگە ئەنجامەكەی‮ ‬ببوایە‮ ‬7 بۆ كورد‮ ‬5 بۆ لایەنەكانی‮ ‬تر،ە جێی‮ ‬دلخۆشی‮ ‬بوو ئەو لایەنانە هەموو دركیان بەوە كرد كە ئەو هەڵەی‮ ‬كرد بوویان رەزامەندی‮ ‬ئەوەیان نیشاندا تێكڕای‮ ‬لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان بە‮ ‬یەك لیست دابەزین لەو پارێزگایانە،‮ ‬لەبەر ئەوە هەر‮ ‬یەك لە پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬و بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان و‮ ‬یەكگرتوو و كۆمەڵ و زەحمەتكێشان و سۆشیالیست و شوعی‮ ‬و بزووتنەوەی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬لەناو لیستی‮ ‬برایەتی‮ ‬و پێكەوەژیانن‮.‬
لەسەرجەم عێراق لیستی‮ ‬برایەتی‮ ‬و پێكەوەژیان بەیەك ناو دابەزیوە
راشیگەیاند‮: ‬ئێستاش پارت و لایەنە سیاسییەكانیش بە‮ ‬یەك لیست و لۆگۆ و پەیام و بە‮ ‬یەك ناو و بە‮ ‬یەك ژمارەی‮ ‬لیست بەشدارین،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا هەر لایەنێك ئازادە بۆ كاندیدەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬چ جۆرە بانگێشت و هەڵمەتێك بۆ كاندیدەكانی‮ ‬دەكات،‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەمجارە جیاوازە لەگەڵ هەڵبژاردنەكانی‮ ‬ساڵی‮ ‬2009 ی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگاكانی‮ ‬عێراق بریتیە لەوەی‮ ‬لە هەڵبژاردنی‮ ‬ساڵی‮ ‬2009 ‮ ‬لەهەر پارێزگایەك لیستەكە ناوێكی‮ ‬هەبوو،‮ ‬بۆ نموونە لەپارێزگای‮ ‬موسڵ بە ناوی‮ ‬لیستی‮ ‬برایەتی‮ ‬نەینەوا بوو كە پارێزگایەكی‮ ‬تر ناوێكی‮ ‬تر بەڵام ئەمجارە لەسەرجەم پارێزگاكان بەیەك ناوە ئەویش لیستی‮ ‬برایەتی‮ ‬و پێكەوەژیانە‮.‬
لەهەوڵی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬كێشەی‮ ‬ئەوانن كە ناویان نییە
لەبەشێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬قسەكانیدا ئەو ئەندامەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان گوتیشی‮: ‬گومانی‮ ‬تێیدا نییە كە لیستەكە چەندە بەهێز بێت هێندە لەبەرژەوەندی‮ ‬كوردەو لەسەرەجەم عێراقیش‮ ‬یەك دروشممان هەیە بۆ ئەوەیە میدیاش هێندە ماندوو نەبن،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك كێشەكان لەگەڵ كۆمیسیۆنی‮ ‬هەڵبژاردنەكان هەیە بەوەی‮ ‬هەندێك ناو نەگەڕاوەتەوەو هەندێك ناوی‮ ‬چوار چیوەی‮ ‬ماددەی‮ ‬140 بزرن و ئەوانەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬پارێزگانی‮ ‬موسڵ و پارێزگاكانی‮ ‬ترن و ئێستا لەشارەكانی‮ ‬كوردستان نیشتەجێن وەك پێویست سەردانی‮ ‬ناوەندەكانی‮ ‬تۆماری‮ ‬دەنگدەرانیان نەكردووە ئێستا لەگەڵ كۆمسیۆنی‮ ‬هەڵبژاردنەكان سەرقاڵی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكانین،‮ ‬هەڵمەتی‮ ‬هەڵبژاردنیش بەردەوام و چاپەمەنی‮ ‬كەرەستەی‮ ‬بانگێشە ئامادە كراوە ئەوانەی‮ ‬هاوبەشن،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬هاوبەشیش نییە روونە كە چۆن هەر لایەنێك بە چ شێوەیەك هەڵمەت بۆ كاندیدەكانیان رێكدەخا‮.‬
پێشبینی‮ ‬دەكرێ لیستی‮ ‬برایەتی‮ ‬و پێكەوەژیان لەموسڵ لیستی‮ ‬براوە بێت
بەرپرسی‮ ‬دەزگای‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان چەند فاكتەرێكی‮ ‬گرنگ دەخاتە پێش چاو بەوەی‮ ‬كە لەهەڵبژاردنی‮ ‬ئەمجارەدا كورد لەپارێزگای‮ ‬موسڵ ئەگەری‮ ‬ئەوە لە ئارا دایە ببێتە لیستی‮ ‬گەورەو براوەی‮ ‬پارێزگاكەو لەپارێزگاكەكانی‮ ‬دیكە بەپێی‮ ‬قەبارەی‮ ‬خۆی‮ ‬دەنگی‮ ‬پێویست بەدەست بهێنێ،‮ ‬بۆ ئەم پرسەش گوتی‮: ‬بۆ ئەوەی‮ ‬دەنگی‮ ‬زیاتر بهێنین سێ تا چوار فاكتەر هەیە،‮ ‬بەر لەهەموو شتێكیش گرنگتر ئەوەیە رێژەی‮ ‬دەنگدەران چەندە لەپرۆسەكە و روونیشە رێژەی‮ ‬دەنگدەران‮ ‬90٪ بێت‮ ‬یاخود كەمتر،‮ ‬بۆیە رێژەكە چەندە بەرز بێت لەبەرژەوەندی‮ ‬تۆ دایەو چەند دەنگت زیاتر ئەگەری‮ ‬زیاتر بوونی‮ ‬ژمارەی‮ ‬كورسییەكان زیاتر بێت و چەند لیستەكەش‮ ‬یەكگرتوو بێت بێگومان لەبەرژەوەندی‮ ‬كورد دەبێ،‮ ‬جێی‮ ‬دڵخۆشیشە ئەمجارە وەك جاری‮ ‬پێشوو نییە لە ساڵی‮ ‬2009 بۆ نموونە لە موسڵ دوو لیست بەهێز هەبوو،‮ ‬لیستی‮ ‬حەدبا كە نوێنەرایەتی‮ ‬كۆی‮ ‬عەرەبی‮ ‬ئەو شارەی‮ ‬دەكرد بەتایبەتیش عەرەبی‮ ‬شۆڤینی‮ ‬و لیستی‮ ‬برایەتیش نوێنەرایەتی‮ ‬كوردستانیانی‮ ‬دەكرد،‮ ‬ئەمجارە جیاوازە لیستەكانی‮ ‬بەرامبەرمان‮ ‬یەكگرتوو نین و لەناوخۆیان ناكۆكن و پەرتەوازە بوون و لیستی‮ ‬حەدبا كە لەهەڵبژاردنی‮ ‬رابردوو‮ ‬19 كورسی‮ ‬بەدەست هێنا ئێستا بۆنەتە سێ پارچە،‮ ‬بۆیە ئەگەری‮ ‬ئەوە لە ئارادایە لیستی‮ ‬برایەتی‮ ‬و پێكەوەژیانی‮ ‬كوردستانیان بە تایبەتی‮ ‬لەپارێزگای‮ ‬موسڵ زۆرترین رێژەی‮ ‬دەنگدەران بەدەست بهێنن و ببێتە لیستی‮ ‬براوە،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا روونە كە كورد لەپارێزگای‮ ‬سەلاحەدین و دیالە زۆرینە نییە بەڵام پێشبینیەكانی‮ ‬ئێمە ئەوەیە بەپێی‮ ‬بوون و قەبارەی‮ ‬خۆی‮ ‬دەنگی‮ ‬پێویست بەدەست دەهێنن‮.‬
خەسرۆ گۆڕان داواشی‮ ‬لەدەنگدەران كرد بەرووی‮ ‬سندوقەكانی‮ ‬دەنگدان بچن و دەنگ بە لیستی‮ ‬برایەتی‮ ‬و پێكەوەژیان بدەن،‮ ‬چونكە دەنگدانی‮ ‬ئەوان ئەركێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬و كوردستانییە و دەبێتە هۆی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬ئەو ناوچانەی‮ ‬ئێستا لەدەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانن،‮ ‬هاوكات رووی‮ ‬داواكاری‮ ‬خۆشی‮ ‬ئاراستە ئەو كوردانەش كرد كە ئێستا لەشارەكانی‮ ‬تری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان نیشتەجێن هەر لە شوێنی‮ ‬نیشتەجێ بوونی‮ ‬ئێستایان روو لەسندوقەكانی‮ ‬دەنگدەران بكەن و بە
هەستێكی‮ ‬كوردپەروەرو نیشتمانپەروەرانە دەنگ بە نوێنەرانیان بدەن‮.‬

هەواڵی پەیوەندیدار