راگەیاندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستانەوە

بە نیگەرانییەکی قوڵەوە ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی هەرێمی کوردستان فڕۆکەی جەنگی ئێرانی بۆردوومانی هاونیشتیمانیانی سڤیلی کردو لە ئەنجامدا چەند کەسێک شەهیدو برینداربوون.
ئێمە ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە خەڵکی سڤیل و قوتابخانە دەکەنە ئامانج و ئەمەش دژی هەموو بنەماکانی مافی مرۆڤەو پەلاماردانی خەڵکی سڤیل تاوانێکی گەورەیە،جگە لەوەش پێشێلکاری سەروەرییەو لەگەڵ بنەماکانی دۆستایەتی یەکناگرێتەوە.
ئەم جۆرە لە پەلاماردان چارەسەر نییە بۆ کێشەکان و سەقامگیری لەم ڕێگەیەوە نایەتە کایەوە،داوا دەکەین ڕێز لە هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی بگیرێت و لەژێر هیچ پاساوێکدا جارێکی دیکە ئەو دیمەنە تراژیدیانە نەبینینەوە کە ئەمڕۆ بینینمان.
فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان
۲۸/۹/۲٠۲۲




