٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کوێستان محەمەد: زیاتر لە پێنج ھەزار ھەلی کارمان ڕەخساندووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرای کرد، وەزارەتەکەی توانیویەتی زیاتر لە پێنج ھەزار ھەلی کار بۆ ھاووڵاتییان بڕەخسێنێت و دەشڵێت، ئەوانەی ھەلی کاریان دەست ناکەوێت، دەتوانن سەردانی بەشەکانی بەکارخستن بکەن بۆ پەیداکردنی کار.

کوێستان محەمەد، وەزیرێ کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "وەزارەتی کار توانیویەتی زیاتر لە پێنج ھەزار ھەلی کار بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان بڕەخسێنێت، بەردەوامیش دەبین لەسەر دابینکردنی ھەلیک ار بۆ ھاووڵاتییان لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەت، ھەموو ئەو ھەلی کارانەش لە کەرتی تایبەت بۆ ھاووڵاتییان دابین کراون.''

کوێستان محەمەد گوتیشی: ''وێبسایتی بەکارخستن ھەیە و لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەت بەشی بەکارخستن ھەیە، ھاووڵاتییان سەردانی ئەو بەشانە دەکەن و داوای دۆزینەوەی کار دەکەن، ئەوانەی کاریان دەست ناکەوێت، دوای تۆمارکردنی ناویان لە کاتی دۆزینەوەی ھەلی کار پەیوەندییان پێوە دەکرێت و دەخرێنە سەر کار.''

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار