نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خاوه‌نشكۆ شا چارلزى سێیه‌م ده‌كات

له‌نده‌ن-KDP.info- دواى گه‌یشتنى به به‌ریتانیا بۆ بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاوایی‌کردن له شاژنى كۆچكردوو ئێلێزابێسى دووەم، ئێواره‌ى ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٩/١٨ بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى خاوه‌نشكۆ شا چارلزى سێیه‌م، شاى شانشینى یه‌كگرتوو، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و ڕێبه‌رانى وڵاتانى جیهان له كۆشكى شاهانه‌ى به‌كینگهام له له‌نده‌ن، به یاوه‌ریى به‌ڕێز باڵیۆزى عێراق له به‌ریتانیا به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى پێشوازى له میوانان كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، پرسه و سه‌ره‌خۆشیى خۆى و گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى به خاوه‌نشكۆ شا چارلزى سێیه‌م و خانه‌واده‌ى شاهانه و گه‌ل و حكوومه‌تى شانیشنى یه‌كگرتوو و وڵاتانى كۆمۆنوێڵس گه‌یاند و هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵیاندا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه خاوه‌نشكۆ شا چارلزى سێیه‌م سوپاس و پێزانینى بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و به‌شدارییان له پرسه و ڕێوڕه‌سمى ماڵئاوایى له شاژن ئێلێزابێسى دووه‌مدا ده‌ربڕى.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى حكوومه‌تى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و ڕێبه‌رانى وڵاتانى جیهان بۆ بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاوایی‌کردن له شاژنى کۆچکردووى شانشینى یەکگرتوودا گه‌یشتبووه له‌نده‌ن و هه‌ر ئه‌مشه‌و له‌به‌رده‌م تابووته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانى شانشینى یه‌كگرتوو، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى ماڵئاوایى و نواندنى ڕێزدا بۆ شاژن ده‌كات.




