پیر دەیان: پڕۆژەی رێکخراوەکان لە کەمپەکان بەرەو نەمان دەچن

هەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان دەڵێت، پرۆژەی ڕیکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەنێو کەمپی ئاوارەکان لە کەمبوونەوەدایە ئەمەش بارقورسییەکی گەورەیە لەسەر ئاوارەکان.
پیر دەیان جەعفەر، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''کشانەوەی هەندێک لە ڕیکخراوەکان دەگەڕێتەوە بۆ دڕیژبوونی ماوەی ئاوارەبوون و شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا، بۆیە ئەمە بارقورسییەکی بۆ سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دروست کردووە.''
گوتیشی: ''حکوومەتی هەرێم بە هەموو توانایەک پشتیوانی و هاوکاریی ئاوارەکان دەکات، بەڵام کشانەوەی ڕیکخراوەکان دەبێتە هۆکاری ئەوەی هاوکاریی کەمتر بگاتە دەست ئاوارەکان و ئاوارەکانیش ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.''
کاروان باعەدری




