سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵیۆزى چین كرد

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2022/8/28 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز سوى وى، باڵیۆزى نوێى كۆمارى چینى مللى و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌ركه‌كه‌ى و خواستى بره‌ودانی په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ چین دووپات كرده‌وه. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چین ده‌ربڕى كه له كاتى په‌تاى كۆڤید_19دا پێداویستیى پزیشكى پێشكه‌ش به دامه‌زراوه پزیشكییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزى نوێى چین له عێراق وێڕاى ده‌ربڕینى سه‌رسامى به ئاوه‌دانى و پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان و پێزانینى بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى داعشدا، جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه عێراق هاوبه‌شێكى گرنگی بازرگانییه له‌گه‌ڵ چین، هه‌روه‌ها هیواى خواست په‌یوه‌ندییه‌كان و ئاستى هه‌نارده‌كردن و هاورده‌كردنى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، به‌رز ببێته‌وه.
چالاكییه‌كانى باڵیۆزخانه‌ى چین له به‌غدا و كونسولخانه‌یان له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسولى گشتیى چین ئاماده‌ى بوو.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - عێراق




