سه‌رۆك بارزانی: پێویسته كولتووری سڕینه‌وه‌ی یه‌كدی ریشه‌كێش بكرێت

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له مه‌راسیمی پێشوازیكردن له رووفاتی سه‌د ئه‌نفالكراوی بارزان به‌شداری كرد و وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
له وته‌كه‌یدا، سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند، راسته كێشه هه‌یه، بوونی كێشه سرووشتییه، هیچ كێشه‌یه‌ك نییه، چاره‌سه‌ری نه‌بێت، ئه‌گه‌ر نیازی باش هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردن، كێشه‌ی نه‌وت و غاز و بودجه و كێشه‌كانی دیكه هه‌موویان شیاوی چاره‌سه‌ركردنن، به‌ڵام به تێڕوانینی من كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی و مه‌ترسیدار بوونی ئه‌و كولتووره‌یه، كه ئه‌و تاوانانه به‌رهه‌م ده‌هێنێت. پێویسته ئه‌و كولتووره ریشه‌كێش بكرێت.
هه‌روه‌ها وتی: سی و نۆ ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ رژێمی به‌عس هه‌شت هه‌زار بارزانی راپێچ كرد بۆ بیابانه‌كانی باشووری عێراق و ئه‌و خه‌ڵكه ته‌نیا تاوانیان ئه‌وه‌بوو، بارزانی بوون. ئه‌مه ئه‌ڵقه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و تاوانانه بوو دژی گه‌لی كوردستان كران، وه‌ك ئه‌نفالكردنی دوازده هه‌زار بارزانی و كیمیایبارانكردن و ئه‌نفالی سه‌رتاسه‌ری كه زۆرێك ناوچه‌ی كوردستانی گرته‌وه و سه‌د و هه‌شتا و دوو هه‌زار هاووڵاتی زینده‌به‌چاڵ كران.
هه‌روه‌ها وتی: تا ئێستا توانراوه ژماره‌یه‌ك له رووفاتی شه‌هیدان بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام هێشتا زۆریان ماوه، تا رووفاتی یه‌ك شه‌هیدیش مابێت، ئێمه له هه‌وڵی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین.




