٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پارتی و یەکێتی دەربارەی پرسی پۆستی سەرۆککۆمار کۆ دەبنەوە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا دەربارەی کاندیدی سەرۆککۆمار کۆ دەبنەوە و دەشڵێت، پارتی پێشنیاری نوێی کردووە بۆ یەکێتی کە کاندیدی سەرۆککۆمار لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە یەکلا بکرێتەوە.

د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تا ئێستا ھیچ ڕێککەوتنێک لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمارەوە نەکراوە لەنێوان پارتی و یەکێتیدا، ھەردوولا کاندیدی خۆیان ھەیە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، بەڵام پارتی پێشنیاری نوێی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆککۆمار کردووە، ئەویش لە ڕێگەی پەرلەمانی کوردستانەوە.''

سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دەشڵێت: "پارتی چاوەڕێی وەڵامی یەکێتییە دەربارەی پێشنیاری نوێ بۆ کاندیدی سەرۆککۆمار و، بڕیارە کۆبوونەوەیەکی دیکە لەسەر ئاستی باڵا لە نێوان پارتی و یەکێتیدا بەڕێوە بچێت.''

د. ڤیان سەبری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پۆستی سەرۆککۆماری عێراق مافی کوردە و پێمان باشە کاندێکی ھاوبەش ھەبێت و کاندیدەکەش ببێتە کاندیدی ھەموو ھەرێمی کوردستان نەک لایەنێکی دیاریکراو، ئەوەیش کاریگەریی خۆی دەبێت بۆ قۆناغی ئێستای کورد لە عێراقدا.''

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار