٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەلۆ: ھەموو کارێکمان بۆ پێدانی خانوو و زەوی بە کەسوکاری شەھیدان کردووە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک -KDP.info- بەرپرسی دروستکردنی خانوو بۆ کەسوکاری شەھیدان لە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرکووک-گەرمیان گوتی، ھەرچی پێویستە بۆ دابینکردنی خانوو و زەوی بۆ کەسوکاری شەھیدانی ئێمە ئەنجام دراوە و ھەموو کارەکانیش تەواو بووە و تەنھا ماوە ھەنگاوی بۆ بنرێت، چونکە حکوومەتی عێراق ئامادە نییە زەوی بە کەسوکاری شەھیدانی ئێمە بدات و بە حەشدی شەعبییش دەدات.

عەبدولڕەحمان دەلۆ، بەرپرسی دروستکردنی خانوو بۆ کەسوکاری شەھیدان لە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرکووک-گەرمیان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئێمە سەردانی وەزیر و بریکاری وەزیری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانمان کرد و باسی شەھیدانی سنووری خۆمانمان بۆ کرد کە تا ئێستا وەکوو مافی سەرەتایی شەھیدە وەکوو ئەوەی تا ئێستا لە خانوو و زەویی سوودمەند نەبوونە، ئەوانیش داوای لیستی شەھیدانیان لە ئێمە کرد لە سنووری ھەرچوار لقی خۆمان لقی ٣ و لقی ١٥  و لقی ٢٢ و لقی ١٩ و بڕیار بوو لیژنەیەکیش دروست بکرێت و ئێمەش لە پەیوەندیی بەردەوامداین و ھەموو کارەکانی تەواو بووە و ئاراستەی بریکاری وەزیر کراوە و چاوەڕێ دەکەین، ھەنگاوی کرداری بنرێت .

عەبدولڕەحمان دەلۆ گوتیشی: ''ئێمە ھەموو کارەکانمان تەواو کردووە و پۆلین کراوە وەکوو شەھیدی ئەیلوول و گوڵان و شەڕی داعش و ھەموو بەپێی لیستی لقەکان و چاوەڕێی وەزارەتی شەھیدانین.''

گوتیشی: ''تەنھا لە سنووری لقی سێ، ھەزار شەھیدی سەنگەرمان ھەیە جگە لە شەھیدی ھاووڵاتی کە بە شێوەی جیاجیا شەھید بوونە و لە سنووری خانەقین ٢٣٠ شەھیدی سەنگەر و لە دوزخورماتوو و لقی ٢٢ و لقی ١٩ش شەھیدمان ھەیە.''

دەلۆ باسی لەوەش کرد: ''تا ئێستا حکوومەتی عێراق ئامادە نییە ئەرز بە شەھیدانی ئێمە بدات و بە ئەوانەی خۆیشیان دەدەن و داویشیانە و تەنانەت داویانە بە حەشدی شەعبیش، نەک ئێستا، پێشتریش داوامان کردووە، بەڵام ئەرزیان بە ئێمە نەداوە، بۆیە ئومێدمان بە حکوومەتی عێراق نەماوە و ئومێدمان بە حکوومەتی ھەرێم ھەیە، بۆیان بکرێت.''

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار