مه‌سروور بارزانی پیرۆزبایی له نه‌دیم زه‌هاوی ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له نه‌دیم زه‌هاوی كرد، به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی وه‌ك وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر پیرۆزبایی له نه‌دیم زه‌هاوی كرد و نووسیویه‌تی: كاك نه‌دیم زه‌هاوی به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنت وه‌كو وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا پیرۆزباییت لێ ده‌كه‌م.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت له تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چاوه‌ڕێی به‌یه‌كه‌وه كاركردنی به‌رده‌وامی نێوانمان و زیاتر پته‌وكردنی دۆستایه‌تی به‌هێزی هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا ده‌كه‌ین.




