٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەورەترین رووپێو لە چەندین بواری جیاواز لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، گەورەترین رووپێو لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە چەندین بواری جیاجیا ئەنجامدەدرێت و ئامادەکاری تەواوی بۆ کراوە و ماوەی یەک ساڵ دەخایەنێت، ھاوکات جەختیشی کردەوە، خۆشمان رووپێوێکمان لەبارەی کار و بێکاری ئەنجامداوە و دوای جەژن رایدەگەیەنین.

سیروان محەمەد، سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی عێراق خۆمان ئامادە دەکەین بۆ رووپێوێکی گەورە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ئەویش رووپێوی بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی کە ماوەی یەک ساڵ دەخایەنێت، کە لە کۆتایی مانگی ھەشتی ئەمساڵ رووپێوەکە دەستپێدەکات و ئێستا ئامادەکاریەکان تەواوبوونە و تەنھا ماوە ئەوانەی دەچن بە شێوەی مەیدانی کار دەکەن رابگەیەنین“.

سیروان محەمەد گوتیشی: ”مەبەست لەو رووپێوە ئەوەیە کە زۆر گەورەیە، ھەروەھا زۆربەی رەھەندەکانی ئابووری کۆمەڵایەتی خێزان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق تێیدا دەردەکەوێت، وەکو ھێڵی ھەژاری و ڕێژەی ھەژاری و بارودۆخی تەندروستی و داھات و خەرجی و ھەلاوسان“.

محەمەد باسی لەوەشکرد: خۆشمان رووپێوێکی کار و بێکاریمان ئەنجامداوە و تەواو بووە و ئێستا لەگەڵ عێراق لەسەرخەتین، چونکە ئەو رێکخراوەی کە کارەکەمان لەگەڵ ئەنجامدابوو ھەندێک خەلەلی تێکەوت، بۆیە دوای جەژن ئەنجامی رووپێوەکە رادەگەیەنین.

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار