''ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی لەسێدارەدانی چوار ئەفسەری کوردە''
__2022_06_19_h16m54s46__ER.jpg)
هەولێر -KDP.info- ئەمڕۆ ٧٥ ساڵ بەسەر ڕووداوی لەسێدارەدانی چوار ئەفسەری کورددا تێ دەپەڕێت کە دوای کۆماری کوردستان لە مھاباد لەلایەن حکوومەتی ئەوکاتی عێراقەوە لەسێدارە دران و دوای گەڕانەوەی لە سۆڤیەتی پێشوو بە فەرمانی بارزانیی نەمر بە شەھیدی نیشتمانی تۆمار کران.
چوار ئەفسەری کورد بە ناوەکانی عزەت عەبدولعەزیز، خەیروڵڵا عەبدولکەریم، مستەفا خۆشناو و محەمەد قودسی، دوای ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان لە مھاباد، پەیوەندی بە کۆمارەوە دەکەن و لە ڕیزی سوپای کۆماری کوردستان بە سەرۆکایەتیی بارزانیی نەمر بەرگری لە کۆماری کوردستان دەکەن، دوای ھەرەسی کۆماری کوردستان ھەرچوار ئەفسەری کوردستان گەڕانەوە عێراق.
دوای گەڕانەوەیان، ئەو چوار ئەفسەرە کوردەی باشووری کوردستان بە تۆمەتی خیانەت لەلایەن دادگای سەربازیی ئەوکاتی عێراقەوە بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرکرا و لە ڕۆژی ١٩/٦/١٩٤٧ ھەر چوار ئەفسەرەکەی کورد بە بڕیاری ساڵح جەبر، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق، لە زیندانی بەغدا لەسێدارە دران و ناویان چووە نێو مێژووەوە.''
جەواد ستوپەیی، شرۆڤەکاری سیاسی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بڕیاری لەسێدارەدانی چوار ئەفسەری کورد بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کۆماری کوردستان ناحەقییەکی گەورە بوو بەرانبەریان، بەڵام دوای گەڕانەوەی بارزانیی نەمر لە یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو، ڕازی نەبوو دۆسیەی ئەو چوار شەھیدە بەو شێوەیە بمێنێتەوە.''
جەواد ستوپەیی گوتیشی: ''بە فەرمانی بارزانیی نەمر ھەرچوار ئەفسەری کورد بە شەھیدی نیشتمان لەقەڵەم دران و مەڕسوومیان بۆ دەرکرا، لە مەڕسوومەکەدا ھاتووە ئەوانە شەھیدی وڵاتن، ئەمەیش وەک وەفایەک بەرانبەر خوێنی ئەو شەھیدانە، کە تا دواھەناسە بەرگرییان لە کۆماری کوردستان کرد.''
قائید میرۆ




