٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی ١٤ی پارتی دەست بەکارەکانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بڕیارە لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی ١٤ی پارتی دەست بەکارەکانی بکات و جێگری سەرۆکی لیژنەکەش دەڵێ، لە رۆژانی داھاتوو لیژنە بڕیار لەسەر کارەکانی دەدات بۆ ئامادەکاریەکانی کۆنگرە و ئەوەی پێویستە بۆ سەرخستنی کۆنگرەی ١٤ی پارتی ئەنجام دەدرێت.

نەجات حەسەن، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی ١٤ی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتی دکتۆر ئیدریس ھادی بۆ ئامادەکاری بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ١٤ی پارتی پێکھاتووە و سەرۆک و جێگر و یاریدەدەر و ئەندامانی لیژنە دیاریکراون، لە رۆژانی داھاتوو لیژنەکە دەست بەکارەکانی دەکات بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکرێت بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ١٤ی پارتیمان".

جێگری سەرۆکی لیژنەی باڵای کۆنگرەی ١٤ی پارتی  ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "لە رۆژانی داھاتوو لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی پارتی کۆدەبێتەوە و تێدا بڕیار لەسەر ئامادەکاریەکان دەدات، چی پێویستە بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرە بڕیاری لێوە دەدرێت، ئێمە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پارتی کارەکانمان بەڕێوەدەبەین".

نەجات حەسەن روونیکردەوە: "ئەوەی پێویستە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن و دەستنیشانکردنی ئەندامانی کۆنگرە ئەنجامی دەدەین، رۆژانی داھاتوو لیژنەکە پلانی کارەکانی دیاری دەکات، کۆبوونەوەی خۆمان دەبێت و ئەرکەکان دابەش دەکرێن".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار