٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی وەزیران ئەم بابەتانە تاووتوێ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و ئەنجامی سەردانی شاندی هەرێم بۆ دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و رەوانەکردنی راپۆرتی ژمارە (3) تایبەت بە یاسای چاکسازی بۆ پەرلەمانی کوردستان و چەند پرسێکی دیکە تاووتوێ دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ‌15ی حوزەیرانی 2022، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.

به‌ گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌‌ ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنەڕوو:

-  ئەنجامی سەردانی شاندی هەرێم بۆ دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ لە بەغدا تایبەت بە راپۆرتی تیمی هاوبەشی چاودێری دارایی.

- رەوانەکردنی راپۆرتی ژمارە (3) تایبەت بە یاسای چاکسازی بۆ پەرلەمانی کوردستان.

- کۆنووسی لیژنەی باڵای چارەسەرکردنی کێشەی موڵکداریی کریستیانەکان.

- پێشنیاری درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (132) تایبەت بە داشکاندنی رێژەی 15% لەو پێشینانەی حکوومەت کە لەلای هاووڵاتییانە وەک (پێشینەی خانووبەرە و قەرزی بچووک و پێشینەکانی بانکی کشتوکاڵی و پێشینەی پڕۆژەکانی پیشەسازی و گەشتیاری) و پابەندی دارایی کەڵەکەبووی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیش و سزای دواکەوتن و سوود لەسەر باج و رەسم.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار