٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆنفرانسێک لەبارەی کەرتی پەروەردە بەڕێوەدەچێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بڕیارە کۆنفرانسێک لەبارەی کەرتی پەروەردە بەڕێوەبچێت و ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، پڕۆژە یاسای کەرتی پەروەردە لەلایەن پەرلەمانەوە دەردەکرێت و گۆڕانکاری دروست دەکات لە کەرتەکەدا.

گوڵستان باقی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "پەرلەمان و وەزارەتی پەروەردە خەریکی پڕۆژە یاسای پەروەردەن و بڕیارە بۆ بەرەو پێشبردنی کەرتی پەروەردە پڕۆژە یاسای پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان دەربکرێت و دوای دەرچوونی پڕۆژە یاساکە کاریگەری لەسەر کەرتی پەروەردە دەبێت لە ھەرێمی کوردستان، چونکە کەرتی پەروەردە پێویستی بە گۆڕانکاری ھەیە".

گوڵستان باقی ڕوونیکردەوە: "بڕیارە کۆنفرانسێک لەبارەی کەرتی پەروەردە بەڕێوەبچێت و تێدا کەسانی پسپۆر و شارەزا بەشداری دەکەن، تا بتوانین پڕۆژەیەک دەربکەین گۆڕانکاری دروست بکات لە کەرتی پەروەردە، چونکە ئەنجامدانی کۆنفرانس دەبێتە ھۆکار کە بۆچوونی کەسانی شارەزا وەربگیرێت بۆ گەشەکردنی پەروەردە لە ھەرێمی کوردستان".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار