فازڵ میرانى : سه‌رچاوه‌ى مه‌ترسی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا بوونى عه‌قڵێتى تاكڕه‌وییه

KTV ...
د چارچۆڤا هه‌ڤدیتنه‌كه ته‌له‌فزیۆنى ده دگه‌ل كه‌نالا سی سی تیڤی چینی‌دا، فازل میرانى سه‌كره‌ته‌رێ مه‌كته‌با سیاسی یا پارتى یا ده‌مكوكراتا كوردستانێ بال كشانده سه‌ر ره‌وشا هه‌رێما كوردستانێ و ده‌ڤه‌رێ و هه‌روه‌ها وان پێشده‌چۆنێن كو هه‌رێما كوردستانێ ب خوه ڤه دبینه، لدور تێكلیێن نها یێن ناڤبه‌را هه‌ولێر و به‌غدایێ.
فازڵ میرانى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ى وا وه‌سف كرد كه به ئاڕاسته‌یه‌كى ترسناكدا ده‌ڕوات و سه‌رچاوه‌ى مه‌ترسیه‌كه‌ش بوونى عه‌قڵێتى تاكڕه‌وییه ، میرانى رایگه‌یاند: بۆ چاره‌سه‌كردنى ره‌وشه‌كه پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان له پرۆسه‌ى سیاسیى عێراقدا به‌شدارى بكه‌ن و كه‌س فه‌رامۆش نه‌كرێت، هه‌رله‌و چوارچێوه‌یه‌دا فازڵ میرانى وتوێتى: له قه‌یرانى سیاسیى عێراقدا كورد هه‌میشه به‌شێك بووه له چاره‌سه‌ر، ده‌سپێشخه‌رییه‌كانى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى به‌ڵگه‌ى ئه‌و راستییه‌ن، ئێستاش هه‌موو لایه‌نه‌كان دیسان داوا له جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى ده‌كه‌ن بۆ چا ره‌سه‌رى كێشه‌كانى عێراق ده‌سپێشخه‌رى نوێى هه‌بێت، سه‌باره‌ت به مافه‌كانى كوردیش له عێراقى نوێ‌دا فازڵ میرانى ئاماژه‌ى به ده‌ستورى عێراق كردوه كه چۆن به روونى مافه‌كانى گه‌لى كوردستانى تیادا جێگیر كراوه، به تایبه‌تى له رێگه‌ى مادده‌ى 140ه‌وه.
سه‌ربه‌خۆیى كوردستانیش ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى نێوان فازڵ میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و كه‌ناڵى سی سی تیڤى چینى بووه‌وو له‌و باره‌یه‌وه فازڵ میرانى وتوێتى: سه‌ربه‌خۆى كوردستان ئومێدى هه‌موو تاكێكى كورده، به‌ڵام ئه‌مڕۆ گه‌لى كوردستان مانه‌وه‌ى له عێراق و فیدراڵیزمى هه‌ڵبژاردووه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌داو سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانیش، فازڵ میرانى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ى به گرنگ وه‌سف كرد كه‌یه‌كێك له ئه‌نجامه‌كانى رێكه‌وتنامه‌ى ستراتیژى نێوان هه‌ردوولایه، كه چۆن زۆر ده‌سكه‌وتى بۆ گه‌لى كوردستان به دیهێناوه‌و سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندى نێوان سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رۆك بارزانى فازڵ میرانى به په‌یوه‌ندییه‌كى گرنگى وه‌سف كردوه‌و دووپاتى له‌وه كردۆته‌وه كه هه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه گرنگه بوو كه توانى له پاش رووخانى رژیمى سه‌دام حسێنه‌وه، هه‌رێمێكى پڕ ئاسایش و ئارامى و گه‌شه‌كردوو بۆ گه‌لى كوردستان دابین بكات و سه‌باره‌ت به عێراقیش توانى پرۆسه‌ى سیاسى و بنه‌ماكانى عێراقى نوێ سه‌ربخات .