٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌ KDPیه‌وه‌ بزانه‌ بۆ ڤیستیڤاڵی قوبەھان له‌ ئامێدی بەڕێوەده‌چێت

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- بڕیارە رۆژی پێنج شەممەی داھاتوو لە قەزای ئامێدی پارێزگای دھۆک ڤیستیڤاڵ و دیداری یەکەمی قوبەھان بەڕێوەبچێت و بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دھۆکیش دەڵێ، ڤیستیڤاڵەکە لەژێر ناوی بەرەو گەشتوگوزارێکی سەردەمیانە ئەنجامدەدرێت.

د. خەیری عەلی ئۆسۆ، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بڕیارە رۆژی ٢ی مانگی داھاتوو  ڤیستیڤاڵ و دیداری یەکەمی قوبەھان لەژێر دروشمی بەرەو گەشتوگوزارێکی سەردەمیانە لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دھۆک بەڕێوەبچێت و تێدا چەندین چالاکی بەڕێوەدەچن، ڤیستیڤاڵ و دیداری یەکەمی قوبەھان بە ھەماھەنگی زانکۆکی پۆلیتەکنیکی دھۆک ئەنجامدەدرێت و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوامی دەبێت".

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دھۆک دەڵێت: "لە رۆژی یەکەمی ڤیستیڤاڵ و دیداری قوبەھان تەنیا لایەنی حکوومی و کەسانی میوان و پسپۆر بەشداری دەکەن و تێیدا چەندین پەنەل و دیداری گرینگ بەڕێوەدەچن لەبارەی کەرتی گەشتوگوزار لە سنووری پارێزگای دھۆک، بەڵام رۆژی دووەم ھەموو کەسێک دەتوانێت بەشداری بکات".

د. خەیری عەلی ئۆسۆ روونیکردەوە: "ژمارەیەک کۆمپانیای گەشتیاری بەشداری دەکەن و ھەڵبژاردنی قەزای ئامێدیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە زۆرترین ناوچە و شوێنی گەشتیاری لە پارێزگای دھۆک دەکەونە سنووری قەزای ئامێدی و بەھۆی سروشتی ناوچەی ئامێدی دەیان شوێنی گەشتیاری ھەیە لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکەش ناوبانگیان دەرکردووە".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار