نێچیرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێز عه‌بدولعه‌زیز ته‌ییب ده‌كات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/5/31 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌بدولعه‌زیز ته‌ییب، وه‌زیرى پێشووترى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو ئه‌حمه‌د ته‌یب برا گه‌وره‌یان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆى و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان كرد.
وێڕاى ده‌ربڕینى هاوخه‌مى، به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و ئارامى به خانه‌واده و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز عه‌بدولعه‌زیز ته‌ییب، سوپاس و پێزانینى خۆى و خانه‌واده‌یانى بۆ په‌یوه‌ندى و هاوخه‌میى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و هاوبه‌شى له پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - عێراق




