٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەھۆی خراپی دۆخی ئەمنی ناتواندرێت پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شنگال جێبەجێ بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- جێگری پارێزگاری موسڵ گوتی، بەھۆی ئەوەی دۆخی ئەمنی شنگال خراپە و ئیدارەی شەرعی لێ نیە ناتواندرێت پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شنگال جێبەجێ بکرێت و ئاوارەکانیش لەبەر ئەو ھۆیە ناگەرێنەوە، ئەگەرنا ٢٨ ملیار دینار بۆ شنگال بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری تەرخانکراوە، بۆیە باشترین چارەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگالە.

رەفعەت سمۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دۆخی ئەمنی شنگال خراپە و ئیدارەی شەرعی لێ نیە و ئەو خەڵکەی ئاوارەش بوونە بەھۆی خراپی دۆخی ئەمنی ناگەرێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و بوودجەشی بۆ خەرجکراوە بەڵام ناتواندرێت پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ جێبەجێ بکرێت، چونکە دۆخەکە لەبار نیە و ئیدارەی شەرعیش لەوێ نیە".

جێگری پارێزگاری موسڵ ڕوونیشی کردەوە: "٢٨ ملیار دینار بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە لە شنگال تەرخانکراوە، بەڵام بەھۆی خراپی دۆخی ئەمنی جێبەجێ نەکراون و ئیدارەی شەرعیش لە شنگال نیە، بۆ ئەوەی دۆخی شنگال ئاسایی بکرێتەوە و ئاوەدان بکرێتەوە، پێویستە رێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت، ئەگەرنا دۆخەکە بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار