٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە ڕێبوار یەڵدا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ شەممە 28ی ئایار،  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە ڕێبوار یەڵدا ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ  کۆچی دوایی (مارلین)ی خوشکی .

سەرۆکی حکومەت ، پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
لە بەرامبەردا ، ڕێبوار یەڵدا، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار