٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یادگار مەحموود: پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک بەشی ھەرێمی کوردستانی تێدایە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- دوای رەتکردنەوە لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە بڕیارە ئەم جارە پەرلەمان بەپێی یاسا کار بۆ دەرچوواندنی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک بکات و ئەندامێکی کوردی لیژنەی یاساییی پەرلەمانیش دەڵێت، ھەموو عێراق سوودمەندی پڕۆژەکە دەبێت بە ھەرێمی کوردستانیشەوە.

یادگار مەحموود، ئەندامی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دووشەممە ٢٣/٥/٢٠٢٢، لیژنەی یاساییی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ژمارەیەک پڕۆژەیاسا کۆ دەبێتەوە و چوارشەممەش دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوە دەچێت، بەھۆی ئەوەی بەپێی یاسا، حکوومەتی کاربەڕێکەر ناتوانێت پڕۆژەیاسای بودجە ئامادە بکات و رێگە براوەتە بەر پڕۆژەی ئاسایشی خۆراکی و لەو رێگەیەوە دەمانەوێت بۆ ئەو کەرتانەی زۆر پێویستن بە یاسا بەردەوامیان پێ بدرێت.''

ئەندامەکەی لیژنەی یاسایی دەشڵێت: "پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک بەدیلی پڕۆژەی بودجە نییە، بەڵام ھەندێ حاڵەتی فریاکەوتن ھەیە و پێویستیان بە بودجە ھەیە، وەک دابینکردنی کارەبا بۆ عێراق و پسپوولەی خۆراک.''

لەبارەی بەشی ھەرێمی کوردستانیشەوە، یادگار مەحموود ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بێگومان دابینکردنی بەشەخۆراکی مانگانە بۆ ھەموو عێراقە بە ھەرێمی کوردستانیشەوە، مانگانە بەشی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پسپوولەی خۆراکدا دابین دەکرێت و ئەو ٢٥ ملیارەی دابین دەکرێت بەشی ھەرێمی کوردستانی تێدایە، بەڵام نازانین بەوردی چەندی بەر ھەرێم دەکەوێت.''

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار