٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خزمەتگوزاری دەگەیەندرێتە ھەشتی حەسارۆک

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان پێشنیارەکانی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکی ھەشتی حەسارۆکی پەسەند کرد و بڕیارە لە حەفتەی داھاتوودا وردەکاریی زیاتر لەبارەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ کەرتی ھەشتی حەسارۆک ئاشکرا بکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی خزمەتگوزاری بۆ ھەشتی حەسارۆک وەڵامی نووسراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری دایەوە و بڕیارە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ گەڕەکی ھەشتی حەسارۆک لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دابین بکرێن.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو سەرۆکی شارەوانیی ھەولێر وردەکاریی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ کەرتی ھەشتی حەسارۆک ڕوون دەکاتەوە.

کەرتی ھەشتی حەسارۆک زیاتر لە ١٥ ھەزار پارچە زەوی دەبێت و خاوەن زەوییەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی گەڕەکی ھەشتی حەسارۆک چاوەڕێی گەیاندنی خزمەتگوزارین.

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار