فازل میرانی: پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

ھەولێر-KDP.info- فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، سەبارەت پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی و، بارودۆخی عێراق و پرسی موچە و چەند پرسێکی دیکەی روونکردووەتەوە.
عێراق و هەرێمی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی دەستشکاندندان
سەبارەت بە بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان، فازل میرانی، دەڵێ، دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان کەوتۆتە دۆخێکی دەستشکاندن و، ئەو دوو کوتلەیەی لە عێراق هەیە، چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی، کوردستانیش پارتی و یەکێتی، پێیشی وایە کە ئەوانە کاریگەرییەکی زۆر خراپیان لەسەر هەرێمی کوردستان نابێت.
ئەوەش‌ی خستەڕوو، کە ئەوەی پارتی و یەکێتی تا ئێستا جارێ دەست بادانە و، دەستشکاندن نەبووە، بە ئومێدیشە دەسبادانەکە سستتر بێتەوە و بەرەو دەستشکاندن نەڕوات بەرەو ئەگەری شەڕ، کە ئەویش جەنابی سەرۆک بارزانی تەحریمی کردووە، بە قسەی خۆی ئەوە چەند ساڵە، لەسەر قسەی خۆی راست دەوەستێت، دڵنیاییشیدا لەوەی ئەوەی ئەو دەیبینێت، ئەوەیە، کە پێشمەرگەکانی هەردوولاش حەزییان لە شەڕ نییە.
هۆشیاری نەتەوەیی لای پێشمەرگە رێگرە لە شەڕ
سەبارەت بە ئامادەنەبوونی پێشمەرگە بۆ ئەنجام نەدانی شەڕ، بە لای فازل میرانییەوە، بۆ هۆشیاری نەتەوەیی پێشمەرگەکان دەگەڕێتەوە، کە هۆشیارییەکی زۆرە، چ ئەوانەی خۆیان پەیدایان کردووە، چ ئەوانەی کە لەناو یەکێتی و پارتیدا رێکخستنی حزبایەتییان کردووە، شۆڕ‌شیان کردووە و ماندوو بوون، ئەو هەستەش لای ئەوان هەیە، هەستێکی زاتییە، وە بە هەستێکی موکتەسەبیش وێنای کردووە.
هێرشی میدیا و سۆشیال میدیا
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە هێرشی سۆشیال میدیا، کە لەلایەن هەردوولاوە دەکرێتە سەر یەکدی، دەڵێ بە داخەوە، ئەوانەی ئەوکارە لە سۆشیاڵ میدیا دەکەن، بەرپرسیارێتییەکی وەهایان نییە، نە سیاسەتی پارتی، نە سیاسەتی یەکێتی ئەوە نییە، کە هێرش بکەنە سەر کەسایەتی بەرپرسی یەکەمەکان، نە سەرکردایەتی حیزبەکان.
لەسەر هێرشی میدیا فەرمییەکانیش، پێیوایە ئاڕاستەکراو نییە، نموونەش بە ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پارتی دێنێتەوە، کە ئەو زمانە زبرەی کە لەگەڵ یەکتر مخاتەبە دەکەن، رەت کردۆتەوە.
ئەوەش‌ی خستۆتەڕوو، کە دەرگای دیالۆگ هەیە و، تا بواری دانوستاندن هەبێت، هەروەک لە پێشەکیشدا دوای هەڵبژاردنەکان، پارتی سەردانی هەموو حزبەکانی کردووە، کە خودی خۆیشی بەشدار بووە. فازل میرانی بە توانجەوە دەشڵێ، "بەشێک لەو حیزبانە خوا خێریان بنووسێ، دەرگایان لێ نەکردینەوە، بەشێکیش بینیمانن کە برادەرانی یەکێتی بوون، لامان مەبەست بوو و، تا ڕادەیەک لێکتێگەیشتنێکی باشیشمان هەبوو".
لەسەر پرسی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، پێیوایە، کە ئەوەندە ناهێنێت، وە لە دوای هەڵبژاردنەکان، لێکتێکەیشتنێکی باش لە نێوان پارتی و یەکێتیدا هەیە.
پارتی جیاواز لە حزبەکانی دیکە خاوەن دیسپلینی حزبییە
میرانی بە روونی خاڵ دەخاتە سەر پیتی دروستبوونی بێ ئلتیزامی لە ناو حیزبەکانی کوردستان، جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە پارتی حیزبێکی ساحێب دیسپلین بوو و، تا ئێستاش مەرکەزییەت و مەرجەعییەتی پارتی لە هەموو حیزبەکانی دیکە بەهێزترە، نایشارێتەوە، کە جار جار لەناو پارتیشدا خەڵکێک هەیە (فاوڵێک) دەکات، دەڵێ: "بە قسەی (رەحمەتی مام جەلال)، کۆمەڵگای کوردستان وای لێهاتووە"، ئەوەش بە ئاماژەیەکی نەرێنی دەبینێ، پێچەوانەی ئەو کەسانەی، کە ئەو دیاردەیە بە پێشکەوتنی بیرکردنەوە، یا پێشکەوتنی جڤاکیی، یان ئازادی رادەربڕین دەزانن.
پارتی و یەكێتی کۆدەبنەوە
بابەتی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی، پرسێکی گەرمی خەڵک و میدیاکانە، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی لەسەر ئەو پرسە، دەڵێ، کە بەم نزیکانە کۆدەبنەوە، دەشڵێ کە بەدیلی کۆبوونەوە و کۆنەبوونەوە چییە؟ یا بەدیلی رێکنەکەوتن چییە؟ هاوکات بەدیلی پێکەوە کارکردنی پارتی و یەکێتی بەلای میرانییەوە، لای پارتی نابینێ.
سەرۆک مەسعود بارزانی وەک برازا لەگەڵ بافڵ کۆدەبێتەوە
فازل میرانی نایشارێتەوە، کە ئەگەری هەیە سەرۆک مەسعود بارزانی وەک سەرۆک لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی دانەنیشێت، بەڵام وەک مام و برازا دادەنیشێت، پێش ئەوەش پێی باشە کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەب سیاسی بکرێت.
هۆکاری ئەوەی کە سەرۆک بارزانی وەک سەرۆک لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی دانەنیشتێت، بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە جیاوازی زۆرە، یەکەم، بە فەرمی بافڵ تاڵەبانی نەبووە بە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی، خاڵی دووەمیش، کاک مەسعود کوڕی مەلا مستەفایە و چەند ساڵە سەرۆکی پارتییە.
جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە پارتی دیموکراتی کوردستان، هەندێ ئەتەکێتی حیزبایەتی هەیە، بۆیە وەک شاندی برازایەکی خۆی و کوڕی مام جەلال دادەنیشێت.
بڕوامان بە مەرجەعیەتی خۆمان هەیە
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدا، کە سەرەڕای مەرکەزیەتی هەردوو حیزب، بەڵام پارتی مەرجەعییەتی کۆنە و لەگەڵی راهاتوون و بڕواشیان پێیەتی و، لە ناویدا گەورە بوون، هاوکات لەگەڵ ئەو مەرکەزییەتەی ئێستای یەکێتی بەهەندێ جیاواز دەبینێت، جەختیش لەوە دەکاتەوە، ئەو شتەی هەردوو مەکتەب سیاسی و، ئەو شاندەی پێکەوە دادەنیشن، هەر رێککەوتنێک بکەن، لەلایەن مەرکەزیەتی پارتی و یەکێتییەوە، رێزی لێدەگیرێت.
رووداوەکانی ٨ی تەموز
میرانی رەتی دەکاتەوە، کە پارتی دەستی لە ڕووداوەکانی 8ی تەموزدا هەبووبێت، و ئاماژەش بەوەدەدا، کە پێکهاتەی یەکێتی فرە مینبەرە، بە واتای یەکێتی لەڕووی پێکهاتەوە، وەک بەرەیەک پێکهاتووە و، ئەوان پێی دەڵێن سەکۆی ئازادی، ئەوەش هەمیشە بیروڕای جیاوازی لێ پەیدا بووە، نموونەش بەوە دێنێتەوە، کە ڕەوتی لێ پەیدا بوو، گۆڕانی لێ پەیدا بوو، (بەرهەم ساڵح)ی لێ چووە دەرەوە، بەرهەم گەڕایەوە ناو یەکێتی، جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە ئەوەی لەناو یەکێتیدا هەیە، لەناو پارتیدا نییە.
دووپاتیشی دەکاتەوە، کە هێشتا بافڵ تاڵەبانی بەفەرمی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان نییە، بە قەراری موعتەبەر، هێشتا هاوسەرۆکە، وە ئەوەش‌ی خستۆتەڕوو، کە ئێستا سەرکردایەتی یەکێتی جێگرەوەی کۆنگرەیان نییە، ئەوەش‌ی بە کێشەی خودی یەکێتی ناوبردم بۆیە قسەی زۆری لەسەر ناکات.
میرانی نایشارێتەوە، ئەو وەک سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی، نامە ئاڕاستەی بافڵ تاڵەبانی ناکات، به‌ڵکو ئاڕاستەی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانی دەکات، بەوپێیەی ئەو موخاته‌به‌ی سه‌رۆک و هاوسه‌رۆک ناکات، چونکە ئەو موخاته‌به‌ی هاوته‌ریبی خۆی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی دەکات.
سەبارەت بە داننان بە سکرتێری گشتی یەکێتی، فازل میرانی، دەڵێ، کە داننان شتێکه و دانیشتنی کاک مه‌سعود لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی شتێکی دیکەیه، جەختیش لەوە دەکاتەوە، کاک قوباد ئه‌ندامی سەرکردایەتی، یا مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتیه، کامیانە؟ بەڵام بافڵ هیچیش نه‌بێت، هه‌ر له‌گه‌ڵی داده‌نیشن و قوبادیش هیچ نه‌بێت هه‌ر له‌گه‌ڵی داده‌نیشن، چونکه پێگه‌ی ئه‌وان له کورسیه‌کانیان گه‌وره‌تره، له‌سه‌ر ئه‌و پێگه‌یه مامه‌ڵه بکه‌ن باشتره، وەک له‌وه‌ی له‌سه‌ر سیفه‌ته‌که‌ی خۆیان بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی کوڕی مام جه‌لالن.
دوپاتیشی دەکاتەوە، کە هه‌تا ئێستا، بافڵ تاڵەبانی هاوسه‌رۆکه، ئەوەش‌ی بۆ بۆچوونی پارتی و بۆچوونی خۆی دەگێڕێتەوە، کە خۆیشی ده‌ڵێت من هاوسه‌رۆکم، چونکە یه‌کێتی هێشتا ئه‌وه‌ی ساف نه‌کردووه، که ئایا سه‌رۆک، ی هاوسه‌رۆک، یان سکرتێری گشتییه؟ دەشڵێ، کە ده‌بێت ئه‌مه چێک بکاته‌وه، یا کۆنگره‌یه‌کی نوێ بکرێت، یان پلنیۆم بکرێت، یاخود ده‌بێت کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی، چونکه په‌یڕه‌و و پرۆگرامی یه‌کێتی به‌پێچه‌وانه‌ی حزبه‌کان و خۆشیان، کۆنگره دانپێدانانی نه‌کردووه، له‌دوای کۆنگره په‌یڕه‌و و پرۆگرام بواری ده‌ستکاری تێدا هه‌یه، وه‌ک پارتی نییه، نموونەش بەوە دێنێتەوە، کاتێ پارتی له کۆنگره شتێکی په‌یڕه‌و کرد، ئیدی ناتوانن ده‌ستکاری بکه‌ن، ئێستا پارتی به‌سه‌رۆکی حزبەکەشەوە، ناتوانن کابرایه‌ک له‌ده‌ره‌وه بهێنین و بیکه‌نه ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی.
وتیشی: "که‌چی یه‌کێتی، کاک عه‌دنان و کاک عادلی هێنا و یه‌کسه‌ر کردیانه ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و ئیشیشیان پێده‌کات! کاک دکتۆر نه‌جمه‌دینی هێنا، ئه‌و نه‌رمیه‌ی له‌ناو یه‌کێتی دا له په‌یڕه‌و و پرۆگرامدا هەیە، له‌ناو پارتیدا نییه".
تا ئێستا پێداگرین لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار
فازڵ میرانی، نایشارێتەوە، کە هه‌تا ئێستاش لەسەر پۆستی سەۆککۆمار پێداگرن، ئەوەش دەخاتەڕوو کە هه‌موو شتێک قابیلی گۆڕانە، جەختیش لەوەداکتەوە، کە به‌رژه‌وه‌ندی کورد، له‌سه‌روو هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کاندایه و له‌سه‌روو سه‌رۆککۆماریشه‌وه‌یه.
داهاتەکانی کوردستان بەڕێکوپێکی کۆکرێتەوە پێویستیمان بە بەغدا نابێت
سەبارەت بە دیارنەمانی پارەی بانکەکانی سلێمانی و کارەساتی نەدانی موچە لەو شارە، میرانی دەپرسێ، ئایا حکوومه‌تێک له دنیادا هەیە حه‌ز بکات موچه به هاووڵاتیان و کارمه‌ندانی خۆی نه‌دات؟ "پێشتریش هەمان شتیان به کاک نیچیرڤانیش ده‌وت، که حکوومه‌ت پاره‌ی هه‌یه و نایدات به کارمه‌نده‌کانی خۆی، کاتی خۆیشی وتم مه‌عقوله نه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فا سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بێت، له‌جیاتی مانگانه‌ی کارمه‌نده‌کانی خۆی خه‌رج بکات و بڵێن حکومه‌تێکی ڕێکوپێکه، بچێت پاره کۆبکاته‌وه له‌شوێنێک و نه‌یدات به کارمه‌نده‌کانی"؟!
ئاماژەش بەوە دەدا، کە سلێمانی لە مه‌ریخ نییە و میلله‌تەکی ئیسلام نەبن و کورد نەبن و کارمه‌ندی حکوومه‌تی هه‌رێم نەن، جەختیش لەوە دەکاتەوە، ئه‌گه‌ر داهاته‌کانی کوردستان به‌ڕێکوپێکی کۆبکرێنه‌وه، هەرێم پێویستی به پاره‌ی به‌غدادیش نابێت.
پرسیاری کۆنەکردنەوەی داهاتی ناوخۆ بە لای میرانییەوە، دەبێ له‌خودی بافڵ و کاک مه‌سرور بکرێت، ئه‌وان حکوومه‌تن، ئەوەش‌ی خستەڕوو، کە به‌ڕێوه‌به‌ری کاره‌بای سلێمانی پێش سێ مانگ، له ڕووداو لێدوانێکیدا و وتی، کە داهاتی ئەوان له کاره‌بای شارەکە، بەس بۆ ئەو مانگە 70 ملیار دینار بووه، "ئه‌ی خێره باشماخ و کاره‌با و داهاته‌کانی دیکە ئه‌م سێ مانگه که‌متربوون؟! له‌زه‌مانی کۆرۆنا، داهاتی ئێمه، هی هه‌ردوولامان باشتر بووه، خێره ئێستا نییه‌تی؟! هیچ نه‌بێت 10-15% ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی سلێمانی پارتین، 15-20% سه‌ربه‌خۆن هه‌موویان کوردن".
ئه‌گه‌ر لایه‌نی به‌رانبه‌ر که یه‌کێتییه، تەفضیلی حکوومه‌تبوونی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر یه‌کێتی بوون بکات، پارتی دیموکراتی کوردستانیش، حکوومه‌تبوونی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر پارتی پەسەند بکات، ئەوە بەلای فازیل مرانییەوە خاڵێکی لاوازە، هاوکات جەختیش لەوە دەکات، کە پارتی و یه‌کێتی ده‌ست له داهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبگرن، ئەوا دەتوانرێ ته‌ئمینی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان به موچه‌ی مانگانه‌ی ته‌واویش بکات، "ئه‌گه‌ر کاری له‌پێشینه‌ی ئێمه مووچه بێت، ئه‌گه‌ر وابکه‌ن، داهات به‌ده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی بێت".
فازڵ میرانی وتیشی: "وه‌زیری دارایی گۆڕانه بۆچی قسه‌ناکات؟! ئه‌ی گۆڕان داوای گۆڕانکاری نه‌ده‌کرد؟! فه‌رموون ئه‌وه وه‌زاره‌تی دارایمان داوه به گۆڕان، براده‌رانی یه‌کێتی لێمان قه‌ڵسبوون، وتیان بۆچی وه‌زاره‌تێکی گرنگتان داوه به گۆڕان، با وه‌زیری گۆڕان بێت له په‌رله‌مان وه‌ڵامی خۆی بداته‌وه، ئه‌و به‌رپرسه لێی، یا دەبێ له‌گه‌ڵ دۆخه‌که خۆیان بگونجێنن و قسه نه‌که‌ن، یان بێن قسه بکه‌ن و به‌خه‌ڵک بڵێن فڵان که‌س به‌رپرسه و، فڵان یه‌که‌ی مه‌رزی به‌رپرسه و داهات نانێرێته‌وه، ئیدی ئیبراهیم خه‌لیله، یا باشماخه، ده‌بێت بڵێت داهاتی ئه‌م سنووره نایه‌ت".
بۆ کۆکردنەوەی دەنگ لە حکوومەت دەکشێنەوە
فازل میرانی نایشارێتەوە، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان ببێت، ئەوا بەبۆچوونی ئەو، ئه‌زموونێکی تاڵتر به‌کاردێنن، بەوپێیەی براده‌رانی دیکە چه‌ندجار له حکوومه‌ت کشاونەتە‌وه، نموونەش بە یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ دەهێنێتەوە، کە له حکوومه‌ت کشانه‌وه، ئەوەش بۆئه‌وه‌ی کورسی بهێنن، دەشڵێ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هه‌ڵبژاردنه، ئەوا با خۆیان ماندو نه‌که‌ن، بەوپێیەی له حکوومه‌ت کشانه‌وه، ڕابردوو ناسڕێته‌وه.
بەو پێیەی ئه‌گه‌ر یه‌کێتی، یا گۆڕان، له حکوومه‌ت بکشێنه‌وه، ئه‌وه‌ی له‌ڕابردوو به‌رپرسبوون لێی، به‌رپرسیارێتیه‌که‌یان ناسڕێته‌وه و هه‌ر ده‌مێنێت، "که‌واته ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی هه‌یه، هه‌تا دوای هه‌ڵبژاردن به‌رپرس نابن"؟
ئەوەش دەخاتەڕوو، کە یه‌کێتی هاوکاریان نه‌بێت، ئەوا ناتوانن ئیداره‌ی سلێمانی بکه‌ن، "ئه‌وه ڕاستیه‌که هه‌موو کورد و خه‌ڵکی سلێمانیش ده‌زانێت، کە یه‌کێتی ده‌ستبه‌رداری سلێمانی بێت، حکوومه‌ت سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌بات، به‌ڵام یه‌کێتی مه‌عقوله ده‌ستبه‌رداری سلێمانی ببێت"؟
بەرژەوەندی هاوبەش نەک تمانە
سەبارەت بەبوونی متمانەی نێوان هاوپەیمانی پارتی و تەیاری سەدر و سوننەکان، میرانی قسەیەکی نەوشیران مستەفا دێنێتەوە، وتوویەتی "متمانه له‌نێوان ژن و مێردا هه‌یه"؟ دەشڵێ، له‌نێوان حزبه‌کاندا به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش هه‌یه، "ئه‌وانه‌ی پێشتر له‌گه‌ڵیان ڕێککه‌وتووین، بۆ متمانه‌مان پێیان هه‌بووە! سه‌ربازیان هێنا، عه‌بادی ویستی بێته‌وه و هه‌موو سنووره‌کان بگرێته‌وه و فیدڕاڵیه‌که نه‌هێڵێت".
سەبارەت بەوەی پارتی دەیەوێت، چی لە سەدر و سوننەکان سەوز بکەن، میرانی بە پێکەنینەوە، دەڵێ پێیان بکرێت زه‌ردیان بکه‌ن باشتره، له‌جیاتی ڕه‌ش و سه‌وزیان بکه‌ن، "به‌ڵام ئه‌مه عێراقه، عێراقیه‌کان به‌داخه‌وه خۆیان خستۆته ناو سندوقێک و کلیله‌که‌یان داوه‌تە ده‌ستی خه‌ڵکی و، ناتوانن له‌ناو سندوقه‌که بێنه ده‌ره‌وە، ئینجا ئه‌و خه‌ڵکه تورکیایه، یا ئێرانه، سعودیه، خه‌لیجه، ئه‌مه حاڵی عێراقه، ده‌وڵه‌تێکه له سه‌روه‌ری وه‌همیدا ده‌ژی و، له‌سه‌قامگیری ناته‌واودا ده‌ژی، ئیراده‌یه‌کی عێراقی نییه حوکمی عێراق بکات، ئه‌مه واقیعێکه و، ئێمه‌ی کوردیش له‌مێژووەوە هه‌تا ئێستا بووین به به‌شێک له‌و عێراقه".
دووبارەکردنەوەی هەڵبژران ئاسان نییە، کەسیش ناچێ بۆ دەنگدان
لەسەر پرسی ئەگەری دووبارە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی پێیوایە، کە کارێکی ئاسان نییه، هاوکات که‌سیش ناوێرێت هه‌ڵبژاردن بکاته‌وه، بەوپێیەی ئه‌مجاره خه‌ڵکه‌که ناچنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن، خه‌ڵکی عێراق و خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانیش بێزار بوون له هه‌ڵبژاردن، بۆ هه‌رێمی کوردستانیش ئه‌گه‌ر دۆخه‌که وه‌ک عێراق بێت، ئێستای ئه‌م عێراقه وه‌ک عێراقی پێش هه‌ڵبژاردن نییه، عێراق و هه‌رێمی کوردستان دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئاماده نابێت بۆ هه‌ڵبژاردنێکی دیکە، ئەوەش‌ی بە واقیعێک ناوبرد، ئەوەش‌ی گوت، کە ده‌بێت مرۆڤ به‌چاوی خه‌ڵک ته‌ماشای خۆی بکات، به‌چاوی خۆی ته‌ماشای خۆی نه‌کات.
هەڵبژرانی کوردستان
لەسەر پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، میرانی جەخت لەوە دەکاتەوە، ئه‌گه‌ر ئێستا هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بکرێت، خه‌ڵک ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوو ساڵی دیکە بکرێت، له‌وانه‌یه خه‌ڵک نه‌ڕوات.
هۆکاری نەڕۆشتنی خەڵکی بۆ دەنگدان ناشارێتەوە، و دەڵێ، خه‌ڵکێک لێیان بێزاره، به‌ڵام خه‌ڵکێکی نه‌گۆڕیشیان هه‌یه، وتیشی: "له‌دوای ڕیفراندۆم خه‌ڵکێک هه‌بوو وتیان پارتی ته‌واوبوو، له‌دوای 1975 وتیان پارتی ته‌واو، له‌دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش هه‌میشه پارتی کێرڤی به‌ره‌و سه‌ره‌وه ڕۆیشتووه، چونکه ئێمه سیاسه‌تێکی نه‌گۆڕمان هه‌یه و، واز له نه‌گۆڕه‌کانی نه‌ته‌وایه‌تی کورد و کوردستان ناهێنین".
ئەو باسی خراپترین دۆخ دەکات، که پارتی تووشی بووە، ئەوش له‌دوای ڕیفراندۆم بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پارتی خه‌ڵکێکی نه‌گۆڕی هه‌یه، له‌جه‌ماوه‌ری حزبه‌که، خه‌ڵکێکی نه‌ته‌وه‌په‌رست و نیشتیمانپه‌روه‌ریش له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخستنی حزب، زیاتر بڕوایان به پارتی هه‌یه، "ئیتر خه‌ڵکی دیکە له ئێمه خراپتر بێت، یا ئێمه له خه‌ڵکی دیکە باشتر بین، ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که ده‌نگمان پێده‌دات".
شیعە 10 خولەک ئیشی بە سەرۆککۆمارە
فازل میرانی پێیوایە، حکوومه‌تی عێراق، دره‌نگ یا زوو پێکده‌هێنرێت، بەو پێیەی ئێران واناکات ئەو دوو بلۆکی شیعەیە له‌یه‌کتری جیاببنه‌وه، ئەو بۆچوونیشی وایە، کە شیعه 10 خوله‌ک ئیشی به سه‌رۆککۆمار هه‌یه، ئه‌و 10 خوله‌که‌ی که سه‌رۆککۆمار سوێند ده‌خوات و، سه‌رۆکوه‌زیران ڕێکده‌خات، له‌وه به‌دواوه شیعه و سوننه ئیشیان به سه‌رۆککۆمار نییه، کوردیش ئیشی پێیان نییه، چونکه هیچی پێناکرێت، بە پێویستیشی نازانێ شەڕ لەسەر ئەو پۆستە بکەن.
نەرمی بەیاننامەکەی پارتی
سەبارەت بە نەرمی بەیاننامەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان، میرانی دەڵێ، مرۆڤ که برسی بێت، نانی گه‌نمی ده‌ست نه‌که‌وێت، مه‌جبوره نانی جۆ بخوات، واته ئه‌و وڵاتانه‌ی که کوردستانیان دابه‌شکردووه، پارتی به‌ته‌نیا ناتوانێت به‌ره‌نگاریان ببێته‌وه، چونکه هه‌موویان دۆستی ئێرانن، جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە به‌رژه‌وه‌ندیان له هه‌مووی زۆرتره، خێره دژایه‌تی ئێران بکه‌ن! جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە دۆستایه‌تی ئەوان له‌گه‌ڵ ئێران، له‌وان قوڵتربووه و، سوپاسی ئێرانیش ده‌کات، کە له دۆخێکی زۆر زۆر ته‌نگانه‌دا یارمه‌تی پارتیان داوه، "له‌دوای ئه‌وه‌ی تەرمی بارزانی نه‌مریان هێنا، ئه‌و چاکه‌یه‌ی ئێرانمان هه‌رگیز له‌بیرناچێته‌وه".
'
گازی سرووشتی لە دەست پارتیدا نییە
میرانی ئاماژە بەوەدەدا، کە گازی سرووشتی له‌ده‌ستی ئەواندا نییه، بەڵکو له‌ده‌ستی بافڵ تاڵەبانیە، "ئه‌ی ئه‌وه نییه هه‌ڕه‌شه ده‌کات و ده‌ڵێت من گاز قه‌پات ده‌که‌م"! ئەو دەشڵێ، کە سیاسه‌ت به ئینکاری ناکرێت و، سێ شت له سیاسه‌تدا بە زۆر خراپ وێنا دەکات، کە میزاج، فیعل و ره‌دفیعلن، لەگەڵ ده‌رگا داخستن، داخیش بۆ ئەوە دەخوا، کە جاری وا هه‌یه، کورد هه‌رسێکی به‌کارده‌هێنێت، بۆیه سیاسه‌ته‌که به‌ڕاست نایه‌ته به‌رچاویان.
جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە هه‌رچی له هه‌رێمی کوردستان به‌رهه‌م بهێنرێت و، بازاڕی بۆ هه‌بێت، چ نەوت یا گاز ئەوا دەیفرۆشن , "ئەی بە چی بژین"؟
داڕشتنەوەی: خێڵان بەختیار




