٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارکێکی نیشتیمانی لە سۆران دروست دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- بەپێی پلانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ژمارەیەک پڕۆژە لە سنورەکە جێبەجێ دەکرێن و سەرپەرشتیاری ئیدارەکەش دەڵێ، پارکێکی نیشتیمانی دروست دەکرێت و قەبارەی وەبەرھێنان لە ئیدارەی سۆران بەرزدەکەینەوە.

ھەلگۆرد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دوای ئەوەی بڕیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران درا، دەستمان بەپلانی ستراتیژی بۆ ئیدارەکە دەستپێکردووە و چەندین پڕۆژە کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردن و ژمارەیەک پڕۆژەی دیکەش لە پلاندان بۆ جێبەجێکردن، لەوانەش شەقامی شەستی سۆران و دروستکردنی پارکێکی نیشتیمانی لە سەنتەری قەزای سۆران، کە پێویستی خەڵکی ناوچەکەیە و دەبێتە گەورەترین پارکی سۆران و دوای تەواوبوونی سوودێکی زۆری بۆ دانیشتوانی سۆران دەبێت".

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران گوتیشی: "لە ڕێگای کەرتی وەبەرھێنانەوە کار بۆ پێشخستنی سۆران دەکەین، ئەویش بەجێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەبەرھێنانە بەپێی پلانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەتایبەتی دوای جێبەجێکردنی پلانی حکوومەت بۆ ئەوەی سۆران بکەوێتە قۆناغێکی دیکەی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی، بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژانەی دەستمان پێکردووە ئیدارەی سۆران دەچێتە قۆناغێکی دیکەی پێشکەوتن".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار