٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لەسەر فەرمانی سەرۆکی ھەرێم سەنگەرەکانی پێشمەرگە تۆکمە دەکرێن"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- لەسەر فەرمانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی ڕێکخستن و دروستکردنی قەڵای سەربازی بۆ پێشمەرگە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردن و بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕۆژانی داھاتوو ژمارەیەک پڕۆژە لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.

سەرچاوەیەک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ھێرشەکانی ئەمساڵی تیرۆریستانی داعش، پێداچوونەوە بە سەنگەرەکانی پێشمەرگەدا کراوە و سەنگەرەکان بە ڕووی دوژمندا تۆکمە کراون، لەلایەن سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانیشەوە لیژنەیەک بۆ ڕێکخستنەوەی سەنگەرەکان پێک ھاتبوو، سەرلەنوێ سەنگەرەکانی پێشەوەی پێشمەرگە ڕێک خراونەتەوە لەپێناو بەرگریکردن لە خاک و خەڵکی ھەرێمی کوردستان لە ھەر ھێرش و پەلامارێکی چەکدارانی تیرۆریستی داعش.''

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "لەسەر فەرمانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ژمارەیەک خانوو و قەڵای سەربازی بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە دروست کراون و بەشێک لەو خانووانەی ھێزی پێشمەرگە لەسەر تەواوبوونن و بەشێکی دیکەشیان کاریان تێدا دەکرێت، ئەو شوێنانەی دروست دەکرێن بۆ ھێزی پێشمەرگە بەپێی ستانداردی سەربازین بۆ پاراستنی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان.''

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار