بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر: ئێستا ڕۆژانە ٧٢ گەشتمان ھەیە

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر گوتی، خۆڵبارین تەنھا ڕۆژی یەکەم کاریگەریی لەسەر گەشتەکانمان ھەبوو و ئێستا گەشتەکان ئاسایی بوونەتەوە و ڕۆژانە ٧٠ گەشتمان ھەیە.
ئەحمەد ھوشیار، بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لە یەکەم ڕۆژی خۆڵبارین لە ھەرێمی کوردستان کاریگەری لەسەر گەشتە ئاسمانییەکانمان ھەبوو کە ماوەی ١٣ کاتژمێر فرۆکەخانە داخرا و دواتر گەشتەکانمان ئاسایی بوونەوە کە ٨٧ گەشتمان وەستا لە ماوەی ئەو کاتەی فڕۆکەخانە بەھۆی خۆڵبارینەوە داخرابوو.
بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر ڕوونیشی کردەوە: ''ئێستا دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە و گەشتەکانمان بەردەوامن و ڕۆژانەش ٧٢ گەشت بۆ وڵاتان دەکرێت و بەراورد بە ڕابردوو گەشتەکانمان زیادی کردووە.''
بڵند ئیبراھیم




