٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌ KDPیه‌وه‌ بزانه‌ نۆژەنکردنەوەی شوێنەواره‌کانی دهۆك به‌چی گه‌یشتوون

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری شوێنەواری پارێزگای دھۆک ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری پارێزگای دھۆک بە ھاوکاری رێکخراوە جیھانیەکان چەندین پڕۆژە لە بواری جێبەجێکردندان و بۆ یەکەم جاریش رێکخراوی یونسکۆ لە پارێزگای دھۆک کاری نۆژەنکردنەوەی شوێنە شوێنەواریەکان دەکات، بۆیە کارەکانمان بە جۆرێک فراوان بووە لە سنووری دھۆک بە تەنھا ٣٧٠ کەس، کار لە شوێنە شوێنەواریەکان دەکەن.

بێکەس بریفکانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە سنووری پارێزگای دھۆک دوو ھەزار شوێنی شوێنەواریمان ھەیە و بەردەوامیش لە زیادبوون دایە و ئێستا بۆ یەکەمین جار رێکخراوی یونسکۆ بە ھاوکاری رێکخراوی ئای ئێن ئۆ و رێکخراوی یەکێتیی ئەوروپا کاری نۆژەنکردنەوەی ئەشکەوتی چارستین دەکەن و رێکخراوێکی فەرەنسی کاری نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکانی خنس دەکات بۆ ئەوەی ببێتە شوێنێکی گەشتیاری و ئێستا رێکخراوی جی ئای زێد بە ھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئێمە کار دەکەن بۆ بە دیکۆمێنتکردنی خانووە کەلەپوریەکانی دھۆک و ئاکرێ و لەگەڵ قشڵەی ئاکرێ نۆژەندەکرێتەوە و زانکۆی کۆڵمپیا کار لەسەر نۆژەنکردنەوەی دەرگای بادینان لە ئامێدی دەکات، بۆیە پڕۆژەی زۆر باشمان لەبەردەستدایە".

بێکەس بریفکانی گوتیشی: "جگە لەوەش کۆمەڵێک پڕۆژەی دیکەمان لەبەردەست ھەیە کە کۆمەڵێک رێکخراوی بیانی کاری لەسەر دەکەن و ڕەزامەندیشی لەسەردراوە، لەوانە نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی کۆنی بامەرنێ و ئەشکەوتی جەمالا و شەش پڕۆژەی دیکەمان داوەتە رێکخراوی ئای ئێن ئۆ ئەوانیش ڕەزامەندیان لەسەرداوە لەوانە شوێنەواری شندوخا ھەموو سیاج دەکرێت و کامیرای بۆ دەبەسترێت و ڕوناککەرەوەی بۆ دادەنرێت ھەروەھا قوبای سوڵتان لە ئامێدی و قوتابخانەی قوبەھان و گرحەزان ئەوانیش نۆژەندەکرێنەوە و لەگەڵ ئەمەریکیەکانیش پڕۆژەمان ھەیە".

ناوبراو وتیشی: "لەگەڵ چوار زانکۆی بیانیش رێککەوتووین بڕیارە دوو تیم ڕەوانە بکەن بۆ دۆزینەوەی شوێنەواری نوێ لە سنووری دھۆک، بۆیە کارێکی زۆر باشمان کردووە و لە ھەموو کوردستان ٢٠ کرێکار کار دەکەن، بەڵام لەسنوری دھۆک ٣٧٠ کەس کار دەکەن".

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار