ئەمە بیانووە بۆ ئەوەی ھەڵبژاردن نهكرێت

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا پرسی کۆمسیۆن یەکلایی نەبۆتەوە و لایەنەکان پڕۆژەیان بۆ ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەکان پێشکەشکردووە، ئەمەش بیانووە بۆ ئەوەی ھەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت لەکاتی خۆیدا، چونکە تا کۆمسیۆن نەبێت ناتواندرێت ھیچ کارێکی دیکە بکرێت.
خەدیجە عومەر، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "تا ئێستا رێککەوتن لەسەر کۆمسیۆن نەکراوە و لایەنەکان لەجیاتی رێککەوتن لەسەر کاراکردنەوەی یاخود دروستکردنی کۆمسیۆنێکی نوێ، ئێستا پڕۆژەیەکیان پێشکەشکردووە کە یاسای ھەڵبژاردن ھەمواربکرێتەوە، کە یاسای ھەڵبژاردن ھەیە و کۆمسیۆن پێویستە کارابکرێتەوە یاخود کۆمسیۆنێکی نوێ دروست بکرێت، چونکە بێ کۆمسیۆن ھیچ کارێک ناکرێت".
خەدیجە عومەر گوتیشی: "لایەنەکان ئەو کارەی دەکەن بیانووە بۆ ئەوەی ھەڵبژاردن نەکرێت، چونکە کۆمسیۆن پێویستە و یاسای ھەڵبژاردن ئەگەر ھەموار بکرێتەوە کاتێکی زۆری پێویستە، بەڵام بەھۆی ئەمەوە دەکرێت ھەڵبژاردن لە کاتی خۆی نەکرێت، پارتی دیموکراتی کوردستان سورە لەسەر ئەوەی ھەڵبژاردن لەکاتی خۆی بکرێت و کاتی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن نیە، ئەوەش دەکرێت بۆ ئەوەی بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دروست بکرێت".
بڵند ئیبراھیم




