٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

برایەتی پێشەنگی یەکەمین ڕۆژنامەی ڕۆژانەی کوردییە

سەرچاوە: KDP.info

اسان دەروێش – هۆڵەندا                               
ڕۆژنامەی برایەتی لە یادی پڕشکۆی ٤٦ ساڵ لە تەمەنی دا مێژوویەکی پڕلە سەروەری وشانازی تۆمارکردووە وشوێنی شایستەوبەرچاوی خۆی لە کاروانی ڕۆژنامەگەری کوردیدا پڕ بەباڵای خۆی پڕکردۆتەوەو هەمیشە هەڵگری پەیامی ڕاستی وکوردایەتی بووە وبەدرێژایی مێژووی پڕ سەروەری ودەست پێکی لە ساڵانی ١٩٦٧ و١٩٧٤ و١٩٩٣  خزمەتێکی گەورەی پرسی کوردو داواکاریەکانی کردوە لەو ڕۆژگارە سەخت ودژوارانەی کە شۆڕش وخەڵکی کوردستان پیداتێ پەڕیوون وهەرگیز لە ڕیبازی کوردانەونیشتیمان پەروەرانەی  خۆی لای نەداوە و ئەو شەرەفەی بەخۆی بڕیوە  کە بۆیەکەمین جار لە مێژووی ڕۆژنامەگەری کوردی دا ڕۆژنامەیەکی کوردی ڕۆژانە بووەودەکرێ ئەویش بە وەرچەرخانێك دابنێنن لە کاروانی دوورو درێژی نەپساوەی ڕۆژنامەگەری کوردی ومێژووی سیاسی وڕۆشنبیری کوردستاندا وبەمەش ڕۆژنامەی برایەتی  بۆتە ئەو مەشخەڵەی کە گڕوتینی تروسکای دوژمنی کوێر کردوە و کوانوی جۆشدانی شۆڕشی ڕووناک کردۆتەوە لە ڕاست ودروستی ڕووداوەکان وەکوخۆی  و گەیاندنی بۆ جەماوەرەکەی ، بۆیە هەر زوو دوژمنانی کورد و کوردستان  هەوڵی کوژاندنەوەیان داو قەڵەمیان شکاندو پاراویان تۆران ودەمی نووسەرانیان کڵۆم داو ئازادیان بەیەکجاری خنکاند وخێزانی نووسەرانی ڕۆژنامەی برایەتیش باروبارگەیان پێچایەوەو ماڵ ئاوایان کرد، دوای ١٩ ساڵ وەک کۆترێکی مژدە بەخشی سەرکەوتنەکانی ڕاپەرینەکان ودەسکەوتەکانی لە شەقەی باڵی داو لە  ٢ / ٣/ ١٩٩٣ خۆی لە باوەشی هەوادارانی کردەوە وفرمێسکی ووشک بووی چەندین ساڵەی بە بارانی ووشەی جوانی ئازادی ئاشت کردەوە و قەڵەم سەرلە نوێ لەو ڕۆژە مێژوویەدا بە مانشێتێکی گەورەو لە سەرەوەی ڕۆژنامەی برایەتی نووسی ( گەڕانەوەیەکی سەربەرزانە لە ڕۆژێکی پیرۆزدا ) . ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی ١٩٩١ ی خەڵکی باشوری کوردستان و ڕاماڵینی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس ونەهێشتنی ئاسەواریان لەسەرخاکی پیرۆزی کوردستان ودەرئەنجامەکانی بۆ سەقامگیری کوردو خۆ بەڕیوەبردن،  دەرگایەکی گەورەی کردەوە لە ڕووی ئازادی وپیادەکردنی دیموکراسی وڕادەربڕین بەتایبەتی لە بواری ڕۆژنامەگەری وچاپ و بڵاوکراوەکان ، کە هەروەک کاری هەمیشەیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لە دروست بوونیەوە هەتاکو بە ئەمڕۆش دەگات هەرکاتیک لە هەربارودۆخیکدا بووبێ ودەرفەتی هەبووبێ بۆ بڵاوکردنەوە ، بێ دوودڵی توانیویەتی جێگا پەنجەی دیاربێ لە چاپ و بڵاوکراوەکان و گەیاندنی پەیامەکانی و هۆشیارکردنەوەی نەتەوەییانەو پاراستنی زمان و کلتوری کوردی و نووسینەوەی مێژوویەکی ڕەسەنی کوردایەتی ، ڕۆژنامەی ڕزگاریش یەکەم نۆبەرەی ڕۆژنامەگەری پارتی دیموکراتی کوردستان و زمان حاڵی بوو هەرلە دامەزراندنیەوە تا کۆنگرەی سێ یەم کە لە ڕۆژی ٢٦/١/١٩٥٣ لە شاری کەرکوکی دڵی کوردستان بەسترا وبڕیاردرا رۆژنامەی ڕزگاری ناوی بکرێتە خەبات و بەدرێژای ئەو مێژووە و بە ئەمڕۆشەوە لە کەش وشنەی هەوای دیموکراسی  هەرێمی باشووری کوردستان ،  پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاروانی ڕۆژنامەگەری کوردیدا دەستیکی باڵاو بینراوی هەبووە و بە سەدان ڕۆژنامە و گۆڤاری خستۆتە بەردەستی ڕۆشنبیروخوێندەوارانی گەلەکەمان لە هەموو قۆناغە سەخت و دژوارەکانی تێ پەڕاندنی شۆڕش وسەرکەوتنەکانی جاچ بەنهێنی ولە نێو چیاکان بووبێ وەیاخود بە ئاشکراو لە نێو بەغدادی پایتەخت ودڵی دوژمندا بووبێ باسی لە ئازادی و مافەکانی تەواوی کوردستان کردوە،  لەو هەنگاوانەشدا ڕۆژنامەی برایەتیش شەرەفی پێشەنگی یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی کوردی وەرگرتووە لە  تێ پەڕاندنی سێیەمین ساڵی خولی سێیەمی دەرچوونەوەی یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی کوردی ، یەکەم ژمارە خولی یەکەمی لە ٦ی ئایاری ساڵی ١٩٦٧ و دەرچوونەوەی جاریکی ترلە خولی دووەمدا لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٧٠ دا بووە و قۆناغی هەرە گرنگی ڕۆژنامەی برایەتی لە مێژووی کورد و ڕۆژنامەگەری کوردیدا بوونی بە ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانە لە ڕێکەوتی ١/١/١٩٧٤  دابوو کە بۆ یەکەمین جار بوو هەر لە بەردەوامی ئەم کاروانە پرشنگدارەدا ڕۆژنامەی برایەتی وەکو ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانە لە بەغداد دەرچووەوە ، مەخابن لە دوای مانگێک لە بەردەوامی و بڵاوبوونەوەی بە ڕۆژانە لە ٨ی شوپاتی ١٩٧٤ ی شووم دا بە فەرمانی ڕاستەوخۆی  ( حامد عەلوان جبووری) وەزیری ڕاگەیاندنی حکومەتی بەعس ولەسەر ڕاسپاردەی سەدام حسین ڕۆژنامەکە دوای دەرچوونی ٢٦ ژمارەی ڕاگیرا و لە بەرواری ٢٦/٢/١٩٧٤ بەوشێوەیە ڕۆژنامەی برایەتی ١٩ سال لە بڵاوکردنە وە وەستا  وە لە دوای ڕاپەڕینیش جارێکی دیکە هاتەوە مەیدانی سەربەرزی ڕۆژنامەگەری کوردی و بوو وە  بە هەڵگری بیری نەتەوایەتی ، وەک یادگاری وبیرەوەریەکی خۆم وهەڤاڵان وهاوکارانم بۆ ئەم یادە پرشکۆیە و شەرفی بەشداربوونم لە خولی ڕاپەڕین وبڵاوبوونەوەی ڕۆژنامەی برایەتی جارێکی تر لە ٢/٣/١٩٩٣ ، دەمەوێ ئاماژە بە دامەزراندنی نووسینگەی سلێمانی خەبات وبرایەتی بکەم ، وەک سەرەتایەک دەبێ کەمێک بگەڕێمەوە پێشەوەی ئەوباسەکە ئەویش ئەوەیە کاتێک لە دوای کۆڕەوی ملیۆنییەکەی خەڵکی سەرتاسەری کوردستان و گەڕانەوەی خەڵک بۆ نێو شاروشارۆچکەکانیان و دامەزراندنی بارەگاکانی حیزبی وکردنەوەیان ، پارتی دیموکراتی کوردستانیش وەک پارتێکی نێو ئەو گۆڕەپانە وهەڵقوڵاوی نێو جەماوەرەکەی وهەڵگری بیروباوەڕی کوردایەتی ونەتەوایەتی نێو جەماوەرەکەی لە شاری سلێمانی ، لقی چواریش چووە باڵەخانەیەکی گەورە لە نزیک فولکەی کاوەی ئاسنگەر لە گەڕەکی تووی مەلیک کە پێشترلە سەرەتای ڕاپەڕین لە بەرامبەر باڵەخانەی حەسیب سالح بوو تەنیشت باخی گشتی ، منیش بەهەمان شێوەی پێشمەرگەکانی لقی چوار لە چوارتاوە پەیتا پەیتا گەڕاینەوە ناو شاری سلێمانی کە لە ڕۆژی ڕاپەڕینەوە وەک پێشمەرگە لە هەڵمەتەکانی ڕاپەڕین بەشداربووم لەگەڵیان تا کۆڕەو چوونمان بۆ چیاکانی ئەزمڕو چوارتاو گەڕانەوەمان ، ویستم بوو کە لە گەڕانەوەمدا لە ڕاگەیاندن کار بکەم بۆیە بەهۆی مامی خۆشەویستم دکتۆر محمود دەروێش وناردنمی بۆ لای بەڕێز دکتۆر دلێر شاوەیس کارگێڕو بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چوار بوومە ئەندامی بەشی ڕاگەیاندن و بەشداری چەندێن چالاکی هەمەشنەی ئەوکاتەم کرد وەک پێشمەرگەوکادرێکی بەشی ڕاگەیاندن لەگەل هەڤاڵانی ترم کە لەونێوەندەدا بوومە هاوڕێ وبرایەکی هەمیشەیی هوشیار جاف کە ڕۆژێک لە ناکاو ئێمە لە هۆڵی ڕاگەیاندنی لقی چوار سەرقاڵی کارەکانمان بووین  بەڕێز هوشیار جاف خۆی کرد بەژووردا بەکۆمەڵێک ژمارەی بەرچاو لە ڕۆژنامەی خەبات و ووتی من بڵاوی ئەکەمەوە ئەو ژمارەیەش تایبەت بوو بەوهاتنەی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ شاری سلێمانی وگەڕانەوەکەی کە بەم شێوەیە لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٩١ پارتی دیموکراتی کوردستان بەهەمان هەڵوێستی نەتەوایەتی پێشووی ئەوشەرەفە گەورەیەی بەخۆی بەخشیەوە لە بڵاوکردنەوە و دەرچوونەوەی ڕۆژنامەی خەبات وەک ڕۆژنامەیەکی ناوەندی وبەشێوەیەکی ئاشکرا بەزمانی شیرینی کوردی ، کە ئەمەش بۆمن بووە جێگای دڵخۆشی وخوێندنەوەی ژمارەکانی وپاراستنی لای خۆم و تامەزرۆبوونم وچاوەڕوانیم بۆ ژمارەکانی تری کەبەم شێوەیە ناوبەناوخۆی لە ئامێزی  هەوادارانی و خوێندەوارانی کوردستان دەکردو نووسەرانیش بە بابەتی گرنگ وسەرنج ڕاکێش بیروبۆچوونی خۆیان بۆ دەنووسی لە پارێزگاری لە دەسکەوتەکانی ڕاپەڕین وئاوەدان کردنەوەی کوردستان و هەنگاونانی ئارامی و ئاسایش وچەسپاندنی دیموکراسی ، ڕۆژێک هوشیار جاف کوڕی شەهید عریف کەریم پێ ووتم هێندە تامەزرۆی خوێندنەوە وبینینی ڕۆژنامەی خەباتی بۆ هاوکاریان ناکەی لە ئامادەکردنی بابەت ونووسین ، من بۆت دەگەیەنم بەخەبات کە بارەگاکەی لە شەقڵاوە یە، منیش ڕازی بووم بەوشێوەیە چەندین بابەت وهەواڵ و دیمانە و ڕیپۆرتاژم بڵاوبۆوە کە خۆبەخشانە کارم بۆ دەکرد لەو ڕۆژگارەدا کە زۆرسەخت ودژواربوو لەگەڵ سەرکەوتنی کارەکەم و ڕۆژێک بەڕیزان کاک زاهیر ڕۆژبەیانی وکاک حەبیب محەمەد کەریم بانگهێشتیان کردم بۆ شەقڵاوە ولەوێ پیان ڕاگەیاندم دەکرێمە پەیامنێری خەبات لە سلیمانی و لەگەڵ هوشیارجافی هاوڕێم بەو شێوەیە بەردەوام بووین لە نێو بارەگای لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی تا بەفەرمی نووسینگەی ڕۆژنامەی خەبات و برایەتی لە نێو باڵەخانەی دەبۆکە کرایەوە بەسەرپەرشتی بەڕێزان کاک ئەحمەد سەلام وکاک زاهیر سەوزو ئینجا بەندە ساسان دەروێش وهوشیارجاف وڕێبوار ئیدریس هاوکاریان بووین وەک قۆناغی یەکەم وپاشان هاوژین حەمەڕەشید و ملکۆ عەیز بوونە پەیامنێر ، بەم شێوەیە لە و نووسینگەیەدا بەڕێزان مامۆستا ئەحمەد سەلام ومامۆستا زاهیر سەوز سەرپەرشتی کارەکانیان دەکردین و ڕۆژانەش پێشوازیان لە نووسەران وبابەتەکانیان دەکردوبەڕیگای ئەوسەیارەیەی کە ڕۆژنامەی دەهێنا لە هەولێرەوە بەهەمان شێوە ڕۆژانە چالاکیەکانی پەیامنێران وکۆکراوەی بابەتەکانی نووسەرانمان دەناردەوە بۆ بارەگای سەرەکی ڕۆژنامە ، زۆری نەبرد لە ڕۆژی دووشەممە لە بیرەوەری ١٤ ساڵەی کۆچی دوایی بارزانی نەمردا ژمارە ١٥٨٤ اڵتاخی لەبەرواری ١/٣/ ١٩٩٣ دا دەرچوو بۆ ڕۆژی دواتریش واتا ٢/٣/١٩٩٣ دا ژمارە ١٥٨٥ ی ڕۆژنامەی برایەتی بەکوردی لە هەولێر دەرچوو بارەگای خەبات لە شەقڵاوەگواسترایەوە بۆ نێو هەولێری پایتەخت وپێکەوە لە نێو یەک باڵەخانەدا خەبات وبرایەتی دەردەچوو بەڵام خەبات بووە زمانی عەرەبی وهەفتانە و ڕۆژنامەی ڕۆژانەی برایەتیش لە بەرواری٢/٣/١٩٩٣ لە خولی ڕاپەڕیندا بەڕێزان جەوهەرنامیق سالم بووە خاوەنی ئیمتیازوحەبیب محەمەدکەریم بووە سەرنووسەرو زاهیر ڕۆژبەیانی بووە جێگری سەرنووسەروئەسعەد عەدۆ بووە بەڕیوەبەری نووسینی برایەتی وپێشوازیەکی گەورەوگەرم لە برایەتی کرا لەلایەن زۆربەی دانیشتوانی خەڵکی کوردستان وئێمەش هەموومان دەست بەکاربووین بۆ ڕۆژنامەی برایەتی وهەوڵ درا بۆ زیاتر فراوانکردنی نووسینگەو پەیامنێرەکانی لە هەموو شوێنە دوورو نزیکەکانی کوردستان وگەیاندنی ڕۆژنامەکەش بۆیان و ڕۆژنامەکەش ببێتە ڕۆژنامەیەکی خەڵک وگواستنەوەی خەم و سکاڵاو بیروباوەڕە جیاوازەکانیان و پاش چەند مانگێک لە بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەکە لە ٢٦/١٠/١٩٩٣ لە بانگهێشتێکی فەرمی بۆ کۆبوونەوەی هەمووپەیامنێرانی ڕۆژنامەکە لە کوردستان بەڕیز فەرهاد عەونی بووە سەرنووسەر و ڕۆژنامەی برایەتی لە ٢/٣/١٩٩٣ لەهەولێری پایتەختی کوردستانەوە بەبێ ڕاوەستان و ڕۆژانە تا ڕۆژی ٢٨/١٢/١٩٩٤ دەرچوو ، بەداخەوە بەهۆی شەڕی نێوخۆ لە ژمارەی ٢١١٨ ی ڕۆژی ٢٨/١٢/١٩٩٤ وەستا و بارەگای برایەتی گواسترایەوە بۆ پیرمام ولە ڕۆژی ١٣/٢/١٩٩٥ برایەتی جارێکی تر درێژەی بەوکاروانە دوورو درێژەی دایەوە بەڵام ڕۆژنامەکە بەشێوەیەکی سادەو ناو بەناو بڵاودەبووە کە لەچاپخانەکانی دهۆک چاپ دەکرا  تا جارێکی تر لە نێوەڕاستی مانگی ساڵی ١٩٩٦ بارەگای ڕۆژنامەکە گەڕایەوە بۆ هەولێری پایتەخت و بەشێوەی جاران و ڕۆژانەی وەرگرتەوە لەگەڵ بوونی ڕۆژنامەی خەبات بەزمانی کوردی ودەرچوونەوەی التاخی بە زمانی عەرەبی بۆ جارێکی تر ڕۆژنامەی برایەتی بەیەکجارەکی وەستا ولەم یادەشدا ئەوەندە ماوە بیڵێم هەزاران سڵاوبۆ گیانی پیرۆزی شەهیدان وکۆچکردوان وڕێبەران ونووسەرانی ئەم کاروانە پڕشکۆیەی ڕۆژنامەگەری کوردی وڕۆحی بەرزە فڕیان شادبێ بە بەهەشتی پان وبەرین وئەوانەشی ماون لە ژیاندا تەمەن درێژوتەندروست بن بەهەمیشەیی.

هەواڵی پەیوەندیدار