٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

بارزانی درێژەپێدەری خەباتی كورد بووە لە قۆناغێكی مێژووییدا

سەرچاوە: KDP.info

پۆرت: داناوه‌هبی

موحسین دزەیی لە بارەی كەسایەتیی مستەفا بارزانییـەوە دەڵێت "گەشبین بوو بەوەیڕۆژێك دێت كە كورد بە ئامانج دەگات." دەربارەی دروشمی بارزانی سەبارەت بەكوردستانی گەورە یان چوار پارچەكەی كوردستان، دكتۆر مەحموود عوسمان ڕوونیدەكاتەوە كە بارزانی واقیعبین بووە و باسی شتێكی نەدەكرد كە نەتوانێت بیكات.


خەونی گەورەی بارزانی..
مستەفا بارزانی سیوچوار ساڵ لەمەوپێش كۆچی دوایی كرد. هەرچەندە ئەو خەونەیوەدی هاتووە كە كوردستانی باشوور (هەرێمی كوردستان) خۆی، خۆی بەڕێوە بەرێت وبە زۆرێك لە مافەكانی بگات، بەڵام خەونی گەڕاندنەوەی "كەركووك" و ناوچەكێشەدارەكان بۆ سەر هەرێم؛ كە لە گەورەترین ویستەكانی بارزانی بوو، هێشتاوەدی نەهاتوون.

دەربارەی خەونی گەورەی مستەفا بارزانی، سیاسەتوانی كورد موحسین دزەیی باسلەوە دەكات كە بارزانی ویستوویەتی كوردستانی عێراق بە ئامانجەكانی بگات وكیانێك بۆ كورد هەبێت. هەروەها دەڵێت "بارزانی دەیگوت كەركووك بەشێكە لەكوردستان. ئەگەر تەنیا كوردێكیشی تێدا بمێنێت، هەر پارچەیەكە لە كوردستان وهەرگیز سازشی لەسەر ناكەم، نەوەك لە دواڕۆژدا بگوترێت بارزانی سازشی لەسەرخاكی هەرێم كرد."

بەڵگە مێژووییەكان، هەرەسی شۆڕشی ئەیلوول 1961 _ 1975 بە پلەی یەكەم بۆئەوە دەگەڕێننەوە كە مستەفا بارزانی ئامادە نەبوو سازش لەسەركوردستانیبوونی كەركووك بكات، هەر بۆیە لە دەرەنجامی ڕێككەوتننامەی جەزائیر1975 و بە گەلەكۆمەی چەند وڵاتێك، ئەو شۆڕشە كۆتایی پێ هێنرا.

بە گوتەی سیاسەتوانی دێرینی كورد د. مەحموود عوسمان ئامانجی گەورەی بارزانیلە ژیاندا بەدەستهێنانی ویستەكانی كورد بوو كە لە گفتوگۆكانی قۆناغی شۆڕشیئەیلوولدا لەگەڵ بەغدا ڕێككەوتنی لەسەر كرابوو، بەڵام جێبەجێكردنی وەكپێویست نەبووە. دكتۆر مەحموودیش بۆچوونی وایە كە ویستی گەڕاندنەوەی ناوچەدابڕاوەكان بۆ سەر هەرێم لە خەونە گەورەكانی بارزانی بوو كە سەرباریهەوڵەكان وەدی نەهات.

مافەكانی كورد و یەكپارچەیی
خەونی یەكخستنی چوار پارچەكەی كوردستان و پێكهێنانی كوردستانی گەورە، لەوویستانە بووە لە قۆناغە مێژوییەكاندا لە مێشكی سەركردە و هاووڵاتیانیكورددا بووە.

موحسین دزەیی كە ساڵانێك نوێنەری مستەفا بارزانی و دواتریش مەسعوود بارزانیبووە، ڕوونی دەكاتەوە كە مستەفا بارزانی دەیگوت هەر پارچەیەكی كوردستانیگەورە تایبەتمەندیی خۆی هەیە، بەڵام پێیشی وابووە كە لە ئەنجامدا دەبێ ببنەیەك پارچە و ئەو سنوورانەی كێشراون، دەستكردن. دزەیی دەڵێت "بارزانی پێیوابوو كە دەبێ هەر پارچەیەك بە پێی تایبەتمەندیی خۆی خەبات بكات و گەشبینبووە كە كورد بە ئامانج دەگات."

لە گفتوگۆكانی شۆڕشی ئەیلوول و لە بەیاننامەی یازدەی ئازاری 1970ـیشدا،مستەفا بارزانی داوای ئەوەی كردووە كە مافی خۆبەڕێوەبردن "ئۆتۆنۆمی" بۆهەرێمی كوردستان و "دیموكراسی" بۆ گشت عێراق دابین بكرێت.

د. مەحموود عوسمان كە لە سەردەمی بارزانیـدا چەندین جار وەك ئەندامێكیشاندی كوردی بۆ دانوستان چووەتە بەغدا، باس لەوە دەكات كە لە مێشكی بارزانیو هەر كوردێكدا ئەوە هەبووە كە سەربەخۆیی هەبێت و كوردستان یەك بێت، بەڵاممستەفا بارزانی هەمیشە باسی كوردستانی باشووری كردووە و پیاوێكی واقیعبینبووە و باسی شتێكی نەكردووە كە نەتوانێت بیكات.

دكتۆر مەحموود دەڵێت "بارزانی دروشمی گەورەی هەڵندەگرت و وەك دروشم باسیداهاتووی كوردی نەكردووە، لەگەڵ واقیعدا باسی دەكرد، بۆیە دەیویست كورد لەباشووردا مافەكانی بچەسپێت و عێراق دیموكراسی بێت، ئەگەر لە داهاتوویشداشتی دیكە هاتە پێشەوە، ئەوا مافی كورد دەبێت داوایان بكات."

پێگەی بارزانی...
لە قۆناغە مێژووییەكاندا، سەركردە و ڕێبەرانی كورد ڕۆڵیان بۆ چنگخستنیمافەكانی كورد گێڕاوە. مستەفا بارزانیـیش كە لە شۆڕشی بارزان و دواتریش لەكۆماری مەهاباد و شۆڕشەكانی ئەیلوول و گوڵاندا بەشداری كردووە، درێژەپێدەریخەباتی كورد بووە لە قۆناغێكی مێژووییدا. وەك موحسین دزەیی دەڵێت،بارزانی بە ڕێزەوە تەماشای شۆڕش و كەسایەتییەكانی پێش خۆی كردووە؛ هەروەهابارزانی لەسەر ئاستی دنیا ناسراو بووە و لە ڕێگەی شۆڕشی ئەیلوولیشەوەتوانرا زیاتر كورد بە دنیا بناسێنرێت.

بە گوتەی دكتۆر مەحموود، لە چلەكانی سەدەی ڕابردووەوە تا شۆڕشی ئەیلوول وگوڵانیش، ماوەیەكی مێژوویی سەركردایەتیی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردیكردووە، بۆیە ڕۆڵ و پێگەی دیارە و نكۆڵیی لێ ناكرێت.



_ 14
ـی ئازاری 1903 لە گوندی "بارزان" لە دایك بووە و پێنجەم و دوایین كوڕیشێخ محەممەد بووە كە دوای ساڵێك لە لەدایكبوونی بارزانی، كۆچی دواییكردووە.

_
لە سێ ساڵیدا لەگەڵ دایكیدا لە بەندینخانەیەكی "مووسڵ" زیندانی كراوە.
_
لە نێوان 1917 بۆ 1919، شێخ ئەحمەد بارزانیی براگەورەی مستەفا بارزانی،بۆ كاروباری شۆڕش بارزانیی ناردووەتە باكووری كوردستان و لەوێ چاوی بە شێخعەبدولقادری نەهری و شێخ سەعیدی پیران كەوتووە.

_
لە تەمەنی 16 ساڵیدا، بە هێزێكەوە چووە بۆ یارمەتیدانی شۆڕشەكەی شێخ مەحموودی نەمر.

_
لە نێوان 1920 – 1921ـدا، بارزانی لەگەڵ هێزێكدا بە هانایئەرمەنییەكانەوە ڕۆیشتووە لە توركیا كە دواتر ئەرمەنییەكان كۆمەڵكوژ كران.

_ 9/12/1931
، لە ڕاپەڕینی یەكەمی بارزاندا، لە شەڕی "بەرقی بەگ"ـدا بەشداری كردووە.

_
لە 1936ـدا، لە لایەن موتەسەریفی مووسڵەوە دەستگیر كراوە و دواتردەرمانخوارد كراوە؛ ئەگەرچی بۆ گوتووێژیش ڕۆییشتووە. هەر لەو ساڵەدا خۆی وخێزانەكەی دەگوازرێنەوە بۆ بەغدا و دەستبەسەر دەكرێن.

_
لە‌ 12/7/1943ـدا، بارزانی بە یارمەتیی حزبی "هیوا" و چەند كەسانێكینیشتمانپەروەر لە سلێمانی دەرباز دەبێ ‌‌و دەگاتە ناوچەی‌ شنۆ لەڕۆژهەڵاتی‌ كوردستان. پاش چەند ڕۆژێك گەڕاوەتەوە و شۆڕشی بارزانی دەستپێكردووە.
_
هەروەها لە 1946ـدا لە دامەزراندنی كۆماری كوردستان "مەهاباد"ـدا بەشدار بووە و پلەی ژەنەراڵی پێ دراوە.

_
لە ماوەی ژیانیدا كۆمەڵێك داستانی ئەنجام داوە كە ئەمانەن: شەڕی شانەدەر،خێرۆزۆك، گۆڕەتوو، مەزنە، مەیدانی مۆریك، قاراوا، مل قەرەنی، نەلۆس، شنۆ ونەغەدە، قارنە......

_ 16
ـی ئابی 1946 لەگەڵ چەند كەسێكی دیكەدا پارتی دیموكراتی كوردستانی دامەزراند.

_
لە 18ـی حوزەیرانی 1947ـدا لە ئاوی "ئاراس" پەڕیوەتەوە و چووەتە خاكی سۆڤییەتەوە كە 12 ساڵ لەوێ ماوەتەوە.

_ 6
ـی 10ـی 1958، بارزانی گەییشتەوە بەغدا و دواتر گەڕاوەتەوە كوردستان.
_
لە 1960ـیشدا گەڕاوەتەوە ناوچەی بارزان.

_
لە شۆڕشەكانی ئەیلوول و گوڵان و واژۆكردنی بەیاننامەی 11ـی ئازاری 1970ـدا ڕۆڵی گەورەی گێڕاوە.

_
لە 1975ـدا دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول چووەتەوە ئێران.

_ 1
ـی ئاداری 1979، لە ئەمەریكا بە "شێرپەنجە" وەفاتی كردووە و لەسەروەسیەتی خۆی چوار رۆژ دواتر لە ناوچەی "شنۆ"ـی ڕۆژهەڵاتی كوردستان نێژراوە.

بەڵام لە‌ 6/10/1993ـدا مستەفا بارزانی‌ و ئیدریس بارزانیی كوڕی‌ بۆ بارزان گەڕێنراونەتەوە

هەواڵی پەیوەندیدار