پرۆژه‌ى بچووک، گرنگ و پێویسته بۆ سه‌رپێخستنى ئابوورى
__2022_03_16_h19m16s15__HK.jpg)
هەولێر -KDP.info- شاره‌زایه‌کى ئابوورى ده‌ڵێت، بوونى پرۆژه‌ى بچووک و مامناوه‌ندى له چوارچێوه‌ى سیاسه‌تى ئابووریدا ده‌رفه‌ت و هه‌لێکى گرنگه بۆ پێشخستنى ئابوورى و پته‌وکردنى ژێرخانى هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک، چونکه هه‌میشه بزنس و پرۆ‌ژه بچووکه‌کان به‌راورد به پرۆ‌ژه گه‌وره‌کان پێوستیان به سه‌رمایه‌کى که‌متر هەیە و لە کاتێکى زووتریشدا به‌رهه‌م دەدەن، بۆیه ئێستا پرۆژه‌ى بچووک به داینه‌مۆى پێشکه‌وتنى ئابوورى داده‌نرێت.
د. خالد حه‌یده‌ر، مامۆستاى زانکۆ، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "له زۆربه‌ى وڵاته پێشکه‌تووه‌کان، ئه‌وانه‌ى خاوه‌ن ئابوورییه‌کى سه‌رکه‌وتوون، گرنگییه‌کى زۆر به پرۆژەی بچووک ده‌ده‌ن، ده‌توانین بڵێین کردوویانه به بڕبڕه‌ى پشتى ئابوورییه‌که‌یان، ته‌نانەت له هه‌ندێک وڵات ته‌واوى پرۆ‌ژه بچووکه‌کان له دامه‌زراوه‌یه‌کدا کۆ ده‌کرێنه‌وه و به‌وردى له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى ئابووریى وڵاته‌که‌وه چاودێرى ده‌کرێن تا ئه‌و کاته‌ى ده‌که‌ونه سه‌رپێی خۆیان و تواناى به‌رهه‌میان ده‌بێت، لە لاله‌یه‌کى دیکەوە گرنگیى ئه‌م جۆره پرۆژەیە له‌وه‌دایه کە تێیدا سه‌رمایه‌ى به‌گه‌ڕخراو به‌راورد به پرۆ‌ژه گەورە‌کان زووتر به‌رهه‌م ده‌دات و خاوه‌نکاریش له ڕێژه‌ى سه‌رکه‌وتنى کاره‌که‌یدا هه‌ست به دڵنیاییی زیاتر ده‌کات.''
گوتیشى: "گرنگییەکی دیکه‌ى پرۆ‌ژه بچووک ئه‌وه‌یه که ده‌کرێت بکرێته بنه‌مایه‌کى گرنگ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى بێکارى و خستنه سه‌ر کارى ده‌رچووانى زانکۆ و په‌یمانگاکان، به‌وه‌ى هه‌ر ده‌رچوویه‌کی به‌شه ئابوورییه‌کان ده‌توانێت له ڕێگه‌ى ئه‌و شاره‌زایی و پسپۆڕییه‌ى له ماوه‌ى خوێندنه‌کەیدا په‌یدای کردووه بێت له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یه‌کى بچووکدا بەکاری بخات، هه‌م خۆى ده‌بێته خاوه‌نکار و هه‌م ده‌توانێت چه‌ندین که‌سى دیکه‌ش بخاته سه‌ر کار و ئه‌و بارگرانییه‌ى کەوتووەتە سەر حکوومه‌تیش بە شێوەی ئۆتۆماتیکى که‌م ده‌بێته‌وه، بۆیه له زۆر وڵات گرنگیى پرۆژه‌ى بچووک هیچى که‌متر نییه له پرۆژه‌ى گه‌وره".
ڕوونیشى کرده‌وه: "له هه‌رێمى کوردستان پێوستمان به‌م جۆره پرۆژەیە هه‌یه و پێویستە دامه‌زراوه ئابوورییه‌کانی حکوومه‌ت گرنگیی ته‌واو به‌م بابه‌ته بدەن و به‌رنامه‌یه‌کى زانستى هه‌بێت و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانەوە کارئاسانى بۆ گه‌نجان و لاوان بکرێت، هه‌تا به پێدانى قه‌رزى بچووک بێت، که پێشتر ئه‌مه هه‌بوو، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بره‌و به ئابوورییه‌که‌مان بده‌ین، ده‌بێت هه‌رچى زووه ئاوڕ له‌م بابه‌ته بدرێته‌وه".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




